Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 JAN 2026 09:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت
| KDP.info


ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ، فازل مستەفا ڕەشید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ دەستی پێکردووە و بەقۆناغ ئەنجام دەدرێت، کە خۆی لەچاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون دەبینێتەوە و لەسەنتەری قەزای ئاکرێ لە سنووری شارەوانی لە خرپێ دەچێندرێت، لە ھەر قۆناغێک وەجبەیەک دەچێندرێ، بڕیاربوو لە ماوەی پێنج ساڵ جێبەجێ بکرێت، بەڵام چڕکراوەتەوە و لە ماوەی سێ ساڵ یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت."
فازل مستەفا ڕەشید گوتیشی "ئەو پڕۆژەیە زۆر گرنگە و سوودێکی زۆری بۆ قەزای ئاکرێ ھەیە، ئەویش پاکبوونەوەی کەشوھەوا، ژینگەیەکی باش، زیادبوونی ڕێژەی سەوزیی و بەرھەمی زەیتوونە کە زۆر باشە بۆ درووستکردنی زەیتی زەیتوون، دەشبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری، بۆیە لە چوارچێوەی چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون کارگەیەکی زەیتی زەیتوونیش دروست دەکرێت، ژینگەی ئاکرێش بۆ چاندنی ھەموو جۆرە دارێک زۆر گونجاوە و سەرکەوتوو دەبێت."

بڵند ئیبراھیم  




دوایین هەواڵەکان

زیبا تەها هانی هەڤاڵانی ناوەندەکانی دا سوودێکی باش لەم دەرفەتە وەربگرن

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ١ـی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، خولێکی پێگەیاندن بۆ کادرانی بەشەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی یەکێتییەکە بەڕێوەچوو.

 
فراکسیۆنی پارتی نەخشە ڕێگەی کاری داهاتووی لە بەغدا دیاریکرد

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و شایستە دەستوورییەکان و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو و حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەران کۆبووەوە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 20:01:00

سویسرا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرھەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە لەژنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچوو، بە وردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە ھەماھەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان کرایەوە. 

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 19 JANUARY 2026 16:01:45

ھەولێر-KDP. info- رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
د.سامی جەلال: کار بەو بڕیارانە ناکەین بەغدا تاکلایەنە دەریکردووە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 15:01:40

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکای وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بەو بڕیارانەی بەغدا ناکات کە تاکلایەنە بەبێ ھەرێمی کوردستان دەریکردوون، چونکە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و سیستەمێکی کۆنە، ئەوەی ھەرێمی کوردستان پێشکەوتووە."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact