ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/12/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز مایكڵ ڕیگه‌س، جێگرى وه‌زیرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مه‌ریكا كرد كه بۆ كردنه‌وه‌ى ته‌لارى تازه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وێڕاى به‌خێرهێنان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانى به‌ڕێزیانى كرد و دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه نیشانه‌ى پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریكایه به به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندیى درێژخایه‌ن و ستراتیژى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد بۆ پشتیوانى و هاوكارییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌ردوولا باسیان له دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تیشكیان خسته سه‌ر به‌ئامانجگرتنى ژێرخانى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه دوایین هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆریان سه‌ركۆنه كرد و جه‌ختیان كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌نجامده‌ران ڕووبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌ترسییه‌كانى داعش، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
به‌ڕێزان هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان، ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.