Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 16:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری پەروەردە لە KDPیەوە وردەكاری هاتنەپێشەوەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەخاتەڕوو
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم ھاتووەتە پێش، کە مەبەست لەو کارەش بۆ ئەوەیە خانەوادەی قوتابیان سوود لە پشووی سەری ساڵ وەربگرن، چونکە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان، ڕاستەوخۆ پشووی سەری ساڵ دەست پێدەکات.

لەبارەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم،  دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی، "بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگا و قەزاکان کارەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن، ئەمەش یەکەم جار نییە و پێش دوو ساڵیش بەھەمان شێوە تاقیکردنەوەکان پێشخرا و ئەمساڵ خوێندنیش لەچاو پارساڵ چوار ڕۆژ پێش خراوە، بۆیە ئومێدەوارین خانەوادەکان لەمە دوودڵ نەبن، چونکە پارساڵ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم ئەنجام درا گلەییمان لێکرا، کە دوای سەری ساڵ ڕاستەوخۆ تاقیکردنەوە ئەنجام درا، ئەمەش بووە ھۆی نیگەرانیی بەشێک لە خانەوادەی قوتابیان کە سوودیان لە پشووی سەری ساڵ وەرنەگرتووە، بەھۆی ئەوەی لە ٢٥/١٢ ساڵانە دەبێتە پشوو بەھۆی ھاتنی سەری ساڵەوە لە ناوەندەکانی خوێندن، بۆیە خانەوادەی قوتابیان سوود لەو پشووە وەرناگرن بەھۆی ئەوەی دوای پشووەکە ڕاستەوخۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات.

د. ئالان حەمە سەعید گوتیشی، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەکو پێش دوو ساڵ تاقیکردنەوەکانی ھێنایەوە پێش پشووی سەری ساڵ، کە لە ١٤ و ١٥ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکەن و لە ٢٤ی ئەم مانگەدا کۆتایی پێدێت، چونکە ڕاستەوخۆ دوای تاقیکردنەوەکان دەبێتە پشووی سەری ساڵ، بۆیە ئەمە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی نییە و تاقیکردنەوەی وەرزییە و ئەوەی خوێندوویانە لەوە تاقیکردنەوە دەکەن و لە وەرزی دووەم دەوام زیاتر دەکرێت ئەوکات دەتوانن پرۆگرامی خوێندنی ساڵ تەواو بکەن، بۆیە با خانەوادەی قوتابیان دوودڵ نەبن و ئەمە بۆ ئەوەیە خانەوادەی قوتابیان سوود لە پشووی سەری ساڵ وەربگرن.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشخانەی شێرپەنجە بە تیشک لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 16:12:17

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک گوتی "پڕۆژەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە بە تیشک بە گوژمەی ١٦ملیار دینار لە جێبەجێکردن دایە، تەواو بکرێت، ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە تیشک ھەیە چیتر ناچنە شارەکانی دیکە و لە دھۆک چارەسەر دەکرێن."

 

سەرۆکی دیوان و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا پەیوەندی و پەرەسەندنەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 15:12:26

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2025/12/8 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

 
بەمزووانە لە دهۆك پڕۆژەیەكی تری گرینگ دەکرێتەوە

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 13:12:32

دهۆك-KDP.info- پارێزگاری دهۆک دەڵێت، بەمزووانە ڕێگەی (ئێتیت – باعەدرێ) دەکرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا. 

 
وەزارەتی کارەبا دەرگا بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ بەرهەم هێنانی وزەی پاک دەکاتەوە

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 12:12:13

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەرگا بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەکاتەوە بۆ وەبەرهێنان لە وزەی پاک و کۆمپانیایەکی تورکیش خواستی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر نیشان دەدات.

 
بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەواری هەرێم کاتی گەڕانەوەی شانەدەر زێت بۆ KDP ئاشکرا دەکات

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 10:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەواری لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ئامادەکاری کراوە بۆ گەڕاندنەوەی شانەدەر زێت بۆ ھەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە ئەشکەوتی شاندەر مۆزەخانەیەکی کراوە دروست بکرێت و لەوێ دابنرێت، بۆ ئەوەی گەشتیار سەردانی بکەن، چونکە یەکەم نیاندەرتاڵە بەو جۆرە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بدۆزرێتەوە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact