Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 17:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سیوەیلی بۆ KDP: کردنەوەی گەورەترین کۆنسووڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر ئاماژەیەکی ڕوونە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، کردنەوەی تەلاری گەورەترین کۆنسووڵخانەی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، ئاماژەیەکی ڕوونی گرنگیدانی ئەو وڵاتەیە بە ھەرێمی کوردستان.

ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە کردنەوەی گەورەترین کۆنسووڵخانەی ئەمەریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا لە ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "کردنەوەی تەلاری کۆنسووڵگەریی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، وەک گەورەترین کۆنسووڵگەریی گشتی لە ھەولیری پایتەختی ھەرێمی کورستان، ئاماژەی ڕوونە بۆ گرنگیدانی ئەو وڵاتە بە ھەرێمی کوردستان و دیدی ستراتیژی ئەو وڵاتە بۆ ھەرێم، کە  تەلارەکە ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی ئەو کاتەی ئەمەریکا لە عیراق، بەردی بناغەی بۆ دانرا، بڕیار بوو تەلاری کۆنسووڵگەری گشتی زۆر زووتر تەواو بێت، بەڵام لەبەر زیادبوونی گرنگیی ڕۆڵ و ئەرکی کۆنسووڵگەرییەکە نەخشە و  وردەکارییەکانی بیناکان گۆڕانکاریی بەردەوامیان بەسەردا ھات.

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها گوتیشی، "لە دوای دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی تر و ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانە و کۆنسووڵی گشتی لە ھەولێر گۆڕدران و ھەریەک لەوان خوازیار بوون شەرەفی کردنەوەی تەلاری کۆنسووڵخانەیان پێ ببڕێت، بەڵام فراوانبوونی ژمارەی باڵاخانەکان و زیادکردنی ئامراز و ئامێرەکانی پاراستن و بەرگری، ماوەی تەواوبوونەکەیان دریژتر کرد.

سیوەیلی دەشڵێ، ئێمە نازانین سیستمی بەرگریی بارەگایەکی دیپلۆماسی وەها گرنگ چۆن ڕێکخراوە، بەڵام بیگومان وەک دەزانین ھەڕەشە بەردەوامەکانی سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئەوە دەخوازن کە سیستمی نوێی بەرگری دانرابێت و  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم  مەسروور بارزانی ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ ستیڤن بیتنەر کۆنسووڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان سەردانی شوێنەکەیان کرد و سەرۆکی حکوومەت  گوتی، ئەم کۆنسووڵگەرییە نیشانەی گرنگیدانی ئەمەریکایە بە ھەرێم  و ئیمە ھیوادارین و بەو ئاراستەیەش کاردەکەین کە بینای نوێی کۆنسووڵگەریی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان ئەمەریکا و ھەرێم و عێراق پتەوتر بکات و زیاتر بەرەو پێشەوەیان بەرێت، بۆیە پێویستە لایەنە عێراقییەکان و دەرەوەی عێراقیش، گەشبین بن و وەک ھەوڵێکی جیددیی پێشکەوتن و پەرەپێدانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و خۆشگوزەرانیی ھاووڵاتیان سەیری بکەن.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشخانەی شێرپەنجە بە تیشک لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 16:12:17

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک گوتی "پڕۆژەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە بە تیشک بە گوژمەی ١٦ملیار دینار لە جێبەجێکردن دایە، تەواو بکرێت، ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە تیشک ھەیە چیتر ناچنە شارەکانی دیکە و لە دھۆک چارەسەر دەکرێن."

 

سەرۆکی دیوان و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا پەیوەندی و پەرەسەندنەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 15:12:26

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2025/12/8 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

 
بەمزووانە لە دهۆك پڕۆژەیەكی تری گرینگ دەکرێتەوە

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 13:12:32

دهۆك-KDP.info- پارێزگاری دهۆک دەڵێت، بەمزووانە ڕێگەی (ئێتیت – باعەدرێ) دەکرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا. 

 
وەزارەتی کارەبا دەرگا بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ بەرهەم هێنانی وزەی پاک دەکاتەوە

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 12:12:13

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەرگا بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەکاتەوە بۆ وەبەرهێنان لە وزەی پاک و کۆمپانیایەکی تورکیش خواستی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر نیشان دەدات.

 
بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەواری هەرێم کاتی گەڕانەوەی شانەدەر زێت بۆ KDP ئاشکرا دەکات

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 10:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەواری لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ئامادەکاری کراوە بۆ گەڕاندنەوەی شانەدەر زێت بۆ ھەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە ئەشکەوتی شاندەر مۆزەخانەیەکی کراوە دروست بکرێت و لەوێ دابنرێت، بۆ ئەوەی گەشتیار سەردانی بکەن، چونکە یەکەم نیاندەرتاڵە بەو جۆرە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بدۆزرێتەوە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact