Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 14 JUN 2026 12:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیوا فایەق مزووری بۆ KDP: ھاوپەیمانانیش پشتگیری لە دابینکردنی سیستەمی بەرگری دەکەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق زانیاری گرینگ سەبارەت بە ھێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و دابینکردنی سیستەمی بەرگری بۆ ماڵپەڕی KDP باس دەکات، ھاوکات باس لەو ڕاپۆرتەش دەکات کە لیژنەکە ئامادەی کردووە.

لیوا فایەق ئەنوەر مزووری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق، لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە دانانی سیستەمی بەرگری بۆ کێڵگەی کۆرمۆر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، زۆر گرنگە سیستەمی بەرگری بۆ کێڵگەی کۆرمۆر دابین بکرێت، نەک بۆ کۆرمۆر بەڵکو بۆ ھەموو عێراق گرنگە نەک تەنھا ھەرێمی کوردستان، لە ئێستا بەردەوام ھەوڵی دابینکردنی ئەو سیستەمە دەدرێت لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و ھاوپەیمانانیش پشتگیری لە دابینکردنی دەکەن.

ناوبراو ئەوەش ناشارێتەوە کە سیستەمی بەرگری عێراقیش توانای گەڕاندنەوەی درۆن و مووشەکی نیە، واتا تەنھا توانای گەڕاندنەوەی لە پێنچ کیلۆمەتر ھەیە و پێشکەوتووش نیە، بۆیە ھەوڵدەدرێت سیستەمێکی پێشکەوتوو دابین بکرێت کە توانای بەرگریکردن لەو کێڵگەی ھەبێت.

لیوا فایەق مزووری جەختیش دەکاتەوە، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی سیستەمی بەرگری بۆ کێڵگەی کۆرمۆر دابین بکرێت، لەبەر ئەوەی بە دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئیدی کۆتایی بە کێشەی ھێرشی بەردەوام دێت بۆ سەر ئەو کێڵگەیە و چەند جاریشە ھێرش دەکرێت لێکۆڵینەوەش دەکرێت بێ ئەنجام دەبێت، بۆیە ئەمجارەش باس لەوەکرا کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین و ئێستا ڕاپۆرتیش ئامادەکراوە و ھێشتا ڕایاننەگەیاندووە.

سەبارەت بە زانیاریەکانی ڕاپۆرتەکەش، مزووری دەڵێت، زانیاریمان ھەیە لە ڕاپۆرتەکەدا باسی ئەو لایەنە نەکراوە کە ھێرشەکەی ئەنجامداوە، کە دیاریشە کێن ئەوانەی ھێرشیان کردووە و ناوەکانیان کێن، بۆیە پێویستە سیستەمەکە بۆ ھەرێم دابین بکرێت و ھەرێم خۆی بەڕێوەی ببات بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لێ بکات و چیتر ھێرشی سەر کۆرمۆر نەکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی فیدراڵ دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:24

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ كرد كە بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق كە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: فیدراسیۆنەکەمان دەنگی یەکگرتووی ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستانە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:52

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، لە ساڵیادی دامەزراندنی فیدراسیۆنەکەدا دەڵێت، توانیویانە لە کاتێکی کورتدا تۆڕێکی بێسنوور لە نێوان ژنانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا دروست بكەن، شیرین زەکی جندی جەختیش دەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکییان گەیاندنی دەنگی ژنی کورد و پاراستنی زمان و کلتووری نەتەوەییە لە نێو نەوەی نوێدا.

 
پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 11:06:20

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٦٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و سەرکردایەتیی ئەو پارتە دەکات و تێیدا جەخت لەسەر هاوپەیمانیەتی و هەماهەنگیی پتەوی نێوانیان دەکاتەوە لە پێناو بەدیهاتنی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین

SUNDAY, 14 JUNE 2026 11:06:18

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

 
نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت قۆناغی باشی بڕیوە و گەشتیاری زیاد کردووە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 10:06:16

شێخان-KDP.info- ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی کوردانی ئێزدی دەڵێت، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە قۆناغی زۆر گرنگی بڕیوە، ئەمەش بووەتە هۆی ڕاکێشانی ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی ناوخۆیی و شاندە بیانییەکان بۆ ئەم شوێنە مێژوویی و ئاینییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact