Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 17:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەڵامێک بۆ لێدوانەکەی باخچەلی لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی بارەگای بارزانی لە وەڵامی لێدوانێکی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەھەپەدا ڕایگەیاند، ناوبراو ھێشتا بە عەقڵیەتێکی شۆڤێنیانە مامەڵە دەکات و لێدوانەکانی سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ، دوورن لە ھەموو نەریتێک و خزمەت بە ھیچ لایەنێک ناکەن.

ئەمەی خوارەوە دەقی وەڵامەکەیە:

بەداخەوە دەوڵەت باخچەلی لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی مەلای جزیری دیسان بەپێی عەقڵیەتی شۆڤینی دواوە و لێدوانی داوە کە دوورە لە ھەموو عورفێک و خزمەتی ھیچ لایەک ناکات.

قسەکانی باخچەلی لە حاڵێکدایە کە ھەموو ئەو وردەکارییە ئەمنی و ئەو ڕێوشوێنەی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی گیرابووەبەر بەپێی تەوافوقێکی پرۆتۆکۆلی بووە لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی ھەرێم و تورکیا. لەگەڵ ئەوەشدا ھەمووجار لەکاتی سەردانی بەرپرسە پلە بەرزەکانی تورکیاش بۆ ھەرێم یەکە سەربازییە تایبەتەکانی تورکیا لەگەڵیاندا ھاتوون و ھیچ گرفتێک ڕووینەداوە.

سەردانەکەی سەرۆک بارزانی پشتیوانیی بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی کە باخچەلی ئیدعا دەکات پشتیوانی لێ دەکات. ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی ھیدایەت کردووە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت ھێناوە، بەڵام دیارە کە ھێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا.

 

گوتەبێژی بارەگای بارزانی

٢ی کانوونی یەکەمی 




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشخانەی شێرپەنجە بە تیشک لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 16:12:17

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک گوتی "پڕۆژەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە بە تیشک بە گوژمەی ١٦ملیار دینار لە جێبەجێکردن دایە، تەواو بکرێت، ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە تیشک ھەیە چیتر ناچنە شارەکانی دیکە و لە دھۆک چارەسەر دەکرێن."

 

سەرۆکی دیوان و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا پەیوەندی و پەرەسەندنەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 15:12:26

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2025/12/8 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

 
بەمزووانە لە دهۆك پڕۆژەیەكی تری گرینگ دەکرێتەوە

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 13:12:32

دهۆك-KDP.info- پارێزگاری دهۆک دەڵێت، بەمزووانە ڕێگەی (ئێتیت – باعەدرێ) دەکرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا. 

 
وەزارەتی کارەبا دەرگا بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ بەرهەم هێنانی وزەی پاک دەکاتەوە

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 12:12:13

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەرگا بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەکاتەوە بۆ وەبەرهێنان لە وزەی پاک و کۆمپانیایەکی تورکیش خواستی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر نیشان دەدات.

 
بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەواری هەرێم کاتی گەڕانەوەی شانەدەر زێت بۆ KDP ئاشکرا دەکات

MONDAY, 08 DECEMBER 2025 10:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەواری لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ئامادەکاری کراوە بۆ گەڕاندنەوەی شانەدەر زێت بۆ ھەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە ئەشکەوتی شاندەر مۆزەخانەیەکی کراوە دروست بکرێت و لەوێ دابنرێت، بۆ ئەوەی گەشتیار سەردانی بکەن، چونکە یەکەم نیاندەرتاڵە بەو جۆرە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بدۆزرێتەوە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact