Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 22 APR 2026 14:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگاری ھەولێر: به‌م سیناریۆیانە خەڵکی کوردستان ڕاستییەکان لەبیر ناکەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر گەیشتە گوندی لاجان و ڕایگەیاند کە ھەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی خەڵک بۆ سەر ماڵ و حاڵیان بەردەوامن و دڵنیایشیدا کە دەستی ئاژاوەگێڕان کورت دەکەنەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناو گوندی لاجان، داوای لە دانیشتووانی گوندەکە کرد کە بەبێ ترس بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ناوبراو ھەموو ئەو پروپاگەندانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ئازاردانی خەڵک دەکەن و ڕوونی کردەوە کە ھاتنی ھێزە ئەمنییەکان تەنھا بۆ پاراستنی سەروماڵی خەڵکی لاجان و ڕێگریکردنە لەو دەستە دەرەکییانەی دەیانەوێت ئارامیی ناوچەکە تێک بدەن، نەک بۆ لێدان لە خەڵکی کاسبکار و نیشتمانپەروەر.

لە بەشێکی گرنگی لێدوانەکەیدا، پارێزگاری ھەولێر ھێرشی توندی کردە سەر بەشێک لە دەزگا میدیاییەکان و ئاشکرای کرد کە ئامانجی ئەو میدیایانە لە گەورەکردنی کێشەی لاجان و پێچواندنی بە دۆخی (لالەزار)، تەنیا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو شەرمەزارییە گەورەیە بووە کە لە ھێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر تووشیان بووە.

خۆشناو جەختی کردەوە، ئەم سیناریۆیانە ناتوانن سەرکەوتنە گەورەکەی پارتی لە ھەڵبژاردنەکان لەکەدار بکەن و خەڵکی کوردستان ڕاستییەکان لەبیر ناکەن.

سەبارەت بە ھەڵوێستی عەشیرەتی ھەرکی، ئومێد خۆشناو ستایشی ڕۆڵی مێژوویی ئەو عەشیرەتەی کرد و بە پارێزەرانی سەنگەرەکانی پێشەوەی کوردستان وەسفی کردن، ئەو ڕوونی کردەوە، چەند کەسێکی ئاژاوەگێڕ بە ھیچ شێوەیەک نوێنەرایەتیی عەشیرەتێکی گەورەی وەک ھەرکی ناکەن، بەڵکو خودی ھەرکییەکان لە پێشەوەی حکوومەتن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەستە تێکدەرانە و خۆیان بە خاوەنی ڕاستەقینەی حکوومەت و وڵات دەزانن.

لەبارەی دۆخی ئەمنی و پرسی چەکەکان، پارێزگاری ھەولێر دڵنیایی دا، ھیچ بڕیارێک بۆ دەستگیرکردنی بەکۆمەڵی خەڵکی گوندەکە نییە و تەنیا داواکراوان و ئاژاوەگێڕان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، ئاماژەی بەوەش دا، لیژنەیەک بۆ ژماردنی چەکەکان پێکھێنراوە، بەو پێیەی زۆربەی چەکەکان ھی ھێزە ئەمنییەکانن، بەڵام حکوومەت بە توندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسێک دەکات کە چەک دژی یاسا و حکوومەت بەکاربھێنێت.

خۆشناو وەڵامی ئەو میدیایانەشی دایەوە کە دەستەواژەی (داگیرکردن) بەکاردەھێنن و ڕایگەیاند: ئەوانە بەھۆی ئەوەی ڕاھاتوون لەژێر سێبەری داگیرکاریدا بژین، حەز دەکەن ھەموو کوردستان داگیر بکرێت، بەڵام حکوومەت دەستی ئەو کەسانە دەبڕێت کە یاری بە ئاسایشی ھەرێم دەکەن.

لەکۆتاییدا، ئومێد خۆشناو پەیامێکی توندی ئاراستەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی کۆرمۆر و گرووپە لە یاسا دەرچووەکان کرد و ھۆشداریدا، ھەرچەندە ھەوڵی دروستکردنی فیتنە و ئاژاوە بدەن بۆ لەبیربردنەوەی تاوانەکەی کۆرمۆر، ئەوا ئەو دۆسیەیە بەسەریاندا تێپەڕ نابێت و باجی کارەکانیان دەدەن.




دوایین هەواڵەکان

ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەران: ڕێبازی بارزانی ناسنامە و قوتابخانەی کۆڵنەدانی ئێمەیە

WEDNESDAY, 22 APRIL 2026 13:04:49

بارزان-KDP.info- دەستەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد و تاجەگوڵینەی وەفایان لەسەر گڵکۆی بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد دانا.

 
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بۆ KDP: لە ٦ی ئایارەوە کاروانەکانی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەون

WEDNESDAY, 22 APRIL 2026 12:04:07

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لە ڕۆژی 6ی مانگی داهاتووەوە چوون بۆ سعودیە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەستپێدەکات و لە چوار ڕۆژدا سەرجەم ئەو کەسانەی دەچنە حەج بۆ سعودیە بەڕێ دەکەون.

 
سەرۆکی شارەوانی زاخۆ بۆ KDP: بە بڕیاری حکوومەت مەترسیی لافاو لە زاخۆ بنبڕ دەکرێت

WEDNESDAY, 22 APRIL 2026 12:04:56

زاخۆ-KDP.info- سەرۆکی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت، دوای چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکانی ئاوەڕۆ لەناو سەنتەری شار، ئێستا بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورە لە دەرەوەی شار دەکرێت، کە بە تەواوبوونی، مەترسیی لافاو لە زاخۆ بە یەکجاری بنبڕ دەکرێت.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ستایشی کاروانی ٢٢ ساڵەی ئاژانسی زاگرۆس دەکات

WEDNESDAY, 22 APRIL 2026 11:04:52

هەولێر -KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٢٢)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵیی زاگرۆس، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئاژانسەکە دەکات و تێیدا جەخت لە ڕۆڵی گرنگی ئاژانسەکە دەکاتەوە لە خزمەتکردنی پرسە نەتەوەییەکان و پەرەپێدانی ئاستی ڕۆژنامەوانی لە کوردستان.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی

WEDNESDAY, 22 APRIL 2026 11:04:25

هەولێر -KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و سەد و بیست و هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (كوردستان)، هاوكات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان و ئەندامانی سەندیكای ڕۆژنامەونووسانی كوردستان کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact