Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 SEP 2026 18:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە بەشداریی سەرۆک بارزانی کۆڕبەندی مێپس کاتژمێر 10:00 دەستپێدەکات
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- سەرۆک بارزانی گەیشتە زانکۆی ئەمریکی – دهۆک بۆ بەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2025).

کۆڕبەندەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2025، بە بەشداریی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی سەرکردە باڵاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەستپێدەکات. کۆمەڵێک گوتار و شەش پانێڵ لەسەر ڕەوشی ئاسایش، پرسی وزە، ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پرسی ئابووری و وزە پێشکەش دەکرێن.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتاری بەخێرهاتنی کۆڕبەندەکە پێشکەش دەکات، دواتر هەر یەکە لە سەرۆک بارزانی؛ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەی باڵای دادوەری عێراق؛ محەممەد حەسەن، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق؛ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە؛ موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە؛ گوتار پێشکەش دەکەن. 

دوای پێشکەشکردنی گوتارەکان، دیدارێکی تایبەت لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ساز دەکرێت کە تێیدا باس لە دۆخی ئێستای جیهان و ناوچەکە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەندان پرسی دەکرێت. 

لە ڕۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکە شەش پانێل بەڕێوەدەچن؛ لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆوە دەستپێدەکەن تا کاتژمێر 09:00ـی شەو. 




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 15:09:10

ھەولێر-KDP. info-  نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2026/9/14، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆز ستیڤن فه‌یگن، كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، پیرۆزبایی‌ لێكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ نوێیەکەیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئامادەییی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانى و سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات کردەوە.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 14:09:45

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 13:09:02

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 9/14، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

 
لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا، قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە دەزگای ئەیلوول و گوڵانی کەرکووک

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 13:09:07

کەرکووک-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و وەک پێزانینێک بۆ خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە دێرینەکان، قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە دەزگای ئەیلوول و گوڵانی کەرکووک کرا.

 
بەڕێوەبەر بۆ KDP.info: هاوکاریی هاووڵاتییان بنەمای ئارامییە و بە تەکنەلۆژیای زانستی بەرەنگاری تاوان دەبینەوە

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 12:09:26

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێگریکردن لە تاوان و ئاشکراکردنی تۆمەتباران پشت بە تەکنەلۆژیای نوێ و بەڵگەی زانستی دەبەستن، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە هاوکاریی هاووڵاتییان و هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان کۆڵەکەی سەرەکیی پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی سەروەریی یاسان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact