Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 13 DEC 2025 16:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی: دڵخۆشین بە ئەنجامی هەڵبژاردن
| KDP.info


بەغدا-KDP.info-  بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە بەغداوە دڵخۆشی خۆی بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند و گوتی "ژمارەی دەنگ و کورسییەکانمان لە ئاستی پێویستدان."

ئەمڕۆ جەعفەر ئیمێنکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، لە دوێنێ یەکشممەوە، سەردانی بەغدایان کردووە بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان و بە تایبەت دەنگ و ژمارەی کورسییەکانی پارتی کە لە لایەن ژووری هەڵبژاردنەوە هەژمار کراون، لەگەڵ ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەراورد بکەن. 

وەک ئەوەی بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی باسی کرد، جیاوازیی نێوان ژمارەی دەنگەکانی ژووری هەڵبژاردنی پارتی و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق "زۆر کەم بووە." گوتیشی "کۆمیسیۆن ژمارەی کورسیی لایەنە سیاسییەکان دیاری دەکات، نەک حزبەکان خۆیان."

جەعفەر ئیمێنکی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێستا ئێمە دڵنیاین نە کەس دەنگی ئێمەی بردووە و نە ئێمە دەنگی کەس دەبەین؛ چونکە ناتوانرێت دەستکاری سیستەمی هەڵبژاردنی (کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق) بکرێت. هاوکات دوای هەژمارکردنی ئەو حەوت وێستگەیەی هەولێر کە مابوونەوە، 606 دەنگمان زیاد کردووە."

بە گوتەی بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی، ئامانجی سەرەکیی ئەو حزبە لە بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پیشاندنی هێزی ڕاستەقینەوە خۆی بووە بە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و وەک خۆی گوتی "هەر ئەمەشمان کرد، ژمارەی دەنگ و ژمارەی کورسییەکانمان لە ئاستی پێویستیدان و سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەست هێنا؛ ئێمە دڵخۆشین بە ئەنجامەکان."

 ئیمێنکی باسی لەوەش کرد، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 90 هەزار دەنگ بووە، بەبێ ئەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ لایەنیکی سیاسی ئەنجام بدات. 




دوایین هەواڵەکان

پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ سەفەر زكری نێروەیی

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 14:12:51

ھەولێر-KDP.info-  بارەگای بارزانی پەیامێکی ھاوخەمی بۆ سەفەر زكری نێروەیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆز دەكات

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 13:12:03

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2025.12.13، شاندێک بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، سەردانی سه‌ركردایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد و لەلایەن سکرتێرى حزب و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبەكەوە پێشوازیان لێكرا.

 
پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ یادی (٤٠) ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 12:12:24

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی له‌ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، جەخت دەکەینەوە سەر هاریکاری و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیان و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

 
وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی له‌ باره‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ بۆ KDP زانیاری نوێ ده‌خه‌نه‌ڕوو

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 12:12:59

چەمچەماڵ-KDP.info- وەزیری تەندروستی گوتی، ئەمڕۆ كەلوپەلی پزیشكیی زۆر دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ و وەزیری پەروەردەش ده‌ڵێ، 50 ملیۆن دینار بۆ چەمچەماڵ تەرخانکرا.

 
هاووڵاتیانی چەمچەماڵ بۆ KDP: هاوكاریی ئەو ڕێكخراوانە نەبووایە كارەساتەكە گەورەتر دەبوو

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 11:12:57

چەمچەماڵ-KDP.info- هاووڵاتیانی چەمچەماڵ، سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای ڕوانگە و كوردستان فاونده‌یشن ده‌كه‌ن كه‌ لەگەڵ كارەساتی لافاوه‌كه‌، بەهانایانەوە چوون و پێداویستییان بۆ دابین كردن، ئه‌وان ده‌ڵێن، هاوكاریی ئەو ڕێكخراوانە نەبووایە، ژیان بۆمان زۆر قورس دەبوو و كارەساتەكەش گەورەتر دەبوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact