Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 13 DEC 2025 17:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی ناوخۆ هەوڵەکانی بۆ سەلامەتی هەمووان دەخاتەڕوو و داوایەكیش لە هاووڵاتییان دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2025، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، داوای لە هاووڵاتییان کرد، پرۆژەکانی هاتوچۆ بە هی خۆیان بزانن و پاڵپشتییان بکەن، چونکە ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل کە بۆ خزمەتی مرۆڤ داهێنراون، بەهۆی خراپ بەکارهێنانەوە بوونەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی هاووڵاتییان.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵانە ڕووداوەکانی هاتوچۆ زیانی گیانی و ماددی زۆریان لێکەوتۆتەوە. بۆ نموونە، لە ساڵی 2022دا سێ هەزار و 706 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 445 کەس و برینداربوونی حەوت هەزار و 250 کەسی دیکە. ئەم ئامارانە وایانکردووە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ کەمکردنەوەی ئەم "تیرۆرە سپییە".

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمدا، چەندین پڕۆژەی ستراتیژی بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ جێبەجێ کردووە، لەوانە:

- نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگەوبان: زیاتر لە 1967 پڕۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

- دانانی کامێرای تیژڕۆیی (خاڵ بۆ خاڵ): ئەم سیستەمە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لە کەمکردنەوەی خێرایی و پابەندکردنی شۆفێران.

- پردی سەلامەتی: دانانی گاردڕێل لەسەر ڕێگە سەرەکییەکان، هێڵکاری شەقامەکان و دروستکردنی پردی پەڕینەوەی پیادە.

- چاکسازی لە سیستەمی مۆڵەتی شۆفێریدا

یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکان، چاکسازی بووە لە سیستەمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریدا. سیستەمی کۆنی "تایبەت" و "گشتیی" هەڵوەشێنراوەتەوە و سیستەمێکی نوێ و مۆدێرن پەیڕەو کراوە کە 13 جۆر مۆڵەت لەخۆدەگرێت. ئەم جۆرانە لە پۆلێنی (A) بۆ ماتۆرسکیل دەست پێدەکات و تا پۆلێنی (T) بۆ تراکتۆر درێژ دەبێتەوە. ئامانج لەم گۆڕانکارییە، دڵنیابوونە لەوەی شۆفێر بەپێی ستانداردە جیهانییەکان پەروەردە دەکرێت و تەنیا ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلێک لێدەخوڕێت کە شارەزایی تەواوی تێدا هەیە.

بەهۆی ئەم ڕێکارانەوە، ئامارەکانی ڕووداو و قوربانیانی هاتوچۆ بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. بە بەراورد بە ساڵی 2022، ڕێژەی گیانلەدەستدان بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ تا ساڵی 2024 نزیکەی 78% دابەزیوە. لە ساڵی 2024دا نزیکەی سێ هەزار ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون کە بەهۆیانەوە نزیکەی 350 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش پێشکەوتنێکی گەورەیە لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەكات

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 16:12:57

ھەولێر-KDP.info-  لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆك مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی كۆمسیارانی باڵای كاروباری پەنابەرانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.

 
پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ سەفەر زكری نێروەیی

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 14:12:51

ھەولێر-KDP.info-  بارەگای بارزانی پەیامێکی ھاوخەمی بۆ سەفەر زكری نێروەیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆز دەكات

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 13:12:03

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2025.12.13، شاندێک بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، سەردانی سه‌ركردایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد و لەلایەن سکرتێرى حزب و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبەكەوە پێشوازیان لێكرا.

 
پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ یادی (٤٠) ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 12:12:24

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی له‌ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، جەخت دەکەینەوە سەر هاریکاری و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیان و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

 
وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی له‌ باره‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ بۆ KDP زانیاری نوێ ده‌خه‌نه‌ڕوو

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 12:12:59

چەمچەماڵ-KDP.info- وەزیری تەندروستی گوتی، ئەمڕۆ كەلوپەلی پزیشكیی زۆر دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ و وەزیری پەروەردەش ده‌ڵێ، 50 ملیۆن دینار بۆ چەمچەماڵ تەرخانکرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact