Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 14 JUN 2026 12:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گەنجان بۆ KDP: شانازی دەکەین كە بەشێک بووین لەو سەرکەوتنە مەزنەی پارتی
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی شەشەم، دەرکەوت پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی "ملیۆنێک و زیاتریش"ـی بەدەست هێناوە كە ئەمە چاڵنجی نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ هەموو پارتییەكان و چاڵنجەكەیان قەبووڵ كرد و بە شانازییەوە ئەو دەنگە بەدەست هات.

لە بارەی دەستکەوتە بێ وێنەکەی پارتی، دوریا عەزیز کە نیگارکێش و هونەرمەندە، دانیشتووی ئیدارەی سۆرانە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بوو بۆ متمانەی بەهێزی خەڵک بە پارتی، ئەم ملیۆن دەنگە ڕەنگدانەوەی خواستی جەماوەر بوو بۆ بەردەوامیی پارتی لە کایەی حوکمڕانیدا، هاوکات نیشانەی بەها و ئامانجی هاوبەشی نێوان خەڵک و بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. 

دوریا بە هەستێكی پڕ لە شانازییەوە دەڵێت، "شانازی بە خۆمەوە دەکەم بەشێک بووم لەو سەرکەوتنە ملیۆنییە. دەرەنجامە ملیۆنییەکەی پارتی ئەوە دووپات دەکاتەوە کە بڕیارە ڕاستەکەم داوە، لە دڵەوە هەست بە ئاسوودەیی و شادی دەکەم کە دەبینم دەنگم بە لایەنێک داوە، زیاتر لە ملیۆنێک کەسی تر هاوڕان لەگەڵی. لە کۆتاییدا دوریا گووتیشی: بەدەستهێنانی متمانەی خەڵک بەم ڕێژەیە نیشانەی ئەوەیە پارتی بە قووڵی ڕەگی داکوتیوە لە نێو دڵی تاک بە تاکی کۆمەڵگە. ‌

هەر لەبارەی پرسی متمانەی زیاتر لە ملیۆنێک کەس بە پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە، سەفا ئەنوەر کە لە هەولێر دادەنیشێت و نووسەر و چالاکی كۆمەڵگەی مەدەنییە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، "خەڵک ئاشنایی پەیدا کردبوو ئاخۆ کام حزب بۆ پڕۆژە و خزمەتگوزارییە و کام حزب بۆ بەرژەوەندیی کەسییە. ئەمە بوو وای کرد جەماوەری پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ زۆر بێت و لە کۆتاییدا زیاد لە ملیۆنێک دەنگ تۆمار بکرێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

"ئەوەی زیاتر دڵشادی کردم ئەوە بوو توانیمان چاڵنجەكە سەر بخەین و زیاتر لە ملیۆنێک دەنگ بەدەست بخەین. سەفا ئەنوەر وای گوت و ئەمەشی خستەسەر: خەڵک بەراوردی مامەڵەی نێوان لایەنەکانی کرد و تێگەشتن پارتی بە کردار دیموکراسی جێبەجێ دەکات و مامەڵەی پارتی زۆر شارستانی و مەدەنیانەترە وەک لە حزبەکانی تر، ئەم هۆکارە و چەندان هۆکاری تریش وایان کرد متمانەی خەڵک بە پارتی هەڵبکشێت.

بەهرە محەممەد، چالاك و ڕۆژنامەنووسە و دانیشتووی شاری هەولێرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "پارتی هەردەم پەیامی ئاشتیە و لە بانگەشەش و وتار و لێدوانەکانی پارتی هەرگیز ڕووشکێن نەبوون بەرانبەر هیچ لایەنێک، هەمیشە دەستی دانووستاندن، لێک تێگەشتن و گفتوگۆی درێژ کردووە بۆ لایەنە ناکۆکەکان، بۆیە ئەوانەی سەر بە لایەنی تریش بووبن، بینیمان پەیتا پەیتا ڕوویان لە پارتی دەکرد و دەهاتنە نێو ڕیزکانی ئەم حزبەوە.

"خۆم گەنجم، دەبینم گەنجان سەرسامن بە وڵاتانی ئەووروپا، و خواستی پێشکەوتن لە دڵی گەنجان چەکەرەی کردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە گشتی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی بە تایبەتی لەژێر سێبەری ڕێنمایییەكانی جەنابی سەرۆك بارزانیدا بەم ئەرکە هەڵساون و کوردستان پێش دەخەن." بەشێكی تری قسەكانی بەهرە بوون.

 

ئەژین غەفار




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق کۆبووەوە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:23

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/6/14 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن بەڕێز عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق، کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی فیدراڵ دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:24

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ كرد كە بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق كە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: فیدراسیۆنەکەمان دەنگی یەکگرتووی ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستانە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:52

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، لە ساڵیادی دامەزراندنی فیدراسیۆنەکەدا دەڵێت، توانیویانە لە کاتێکی کورتدا تۆڕێکی بێسنوور لە نێوان ژنانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا دروست بكەن، شیرین زەکی جندی جەختیش دەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکییان گەیاندنی دەنگی ژنی کورد و پاراستنی زمان و کلتووری نەتەوەییە لە نێو نەوەی نوێدا.

 
پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 11:06:20

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٦٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و سەرکردایەتیی ئەو پارتە دەکات و تێیدا جەخت لەسەر هاوپەیمانیەتی و هەماهەنگیی پتەوی نێوانیان دەکاتەوە لە پێناو بەدیهاتنی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین

SUNDAY, 14 JUNE 2026 11:06:18

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact