Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 SEP 2026 17:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پۆلیسی هەولێر بۆ KDP: تاوان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، هەموو پێداویستییەکان بۆ پۆلیس دابین کراون و زۆربەی کاروبارەکانیش بەدیجیتاڵ کراون و پرۆسەکەش بەردەوامە و برەوی زیاتری پێ دەدەین.

مقەدەم (کیفاح حەسەن)، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ڕۆڵی گرنگ و پاڵپشتیی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار (مەسروور بارزانی) بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان و بەدیجیتاڵکردنی کاروبارەکانی پۆلیس و نەهێشتنی ڕۆتین، بەرز دەنرخێنین و پرۆسەی بەدیجاڵکردنیش بەردەوامە و برەوی زیاتری پێ دەدەین. 

کیفاح حەسەن، پەیوەست بە کەمبوونەوەی ڕێژەی تاوان لە کابیدنەی نۆیەمدا دەڵێ، ڕێژەی تاوان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییە هاوبەشەکانمان، بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، چونکە تۆمەتباران لە ڕێگه‌ی نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەمەوە، وێڕای دەستگیرکردنیان، ڕادەستی یاسا دەکرێن و پرۆگرامی نوێی هاوچەرخیش لەبەردەستدان.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، چەند هێڵێکی گەرممان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو یان لە کاتی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان دابین کردوون، کە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن و کێشەکانیان لە ڕێگەی یاساوە بۆ چارەسەر دەکەین. هێڵەکانیش بریتین لە (066104) (066134) (07508088080).

دەشڵێ، سەرجەم بنکە و بەشەکانمان بە ڕووی هاووڵاتیاندا کراوەن و دەمانەوێ  ڕایەڵەی پەیوەندیی نێوان هاووڵاتیان و پۆلیس پتەوتر بکەین و پەرەی زیاتر بەو متمانەیە بدەین کە لە نێوان خەڵک و پۆلیسدا هەیە. 

لەبارەی قەدەغەکردنی چەکی بێ مۆڵەتیشەوە، کیفاح حەسەن ڕوونی دەکاتەوە، یاسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی چەکی بێ مۆڵەت، بە بڕیاری ڕێزدار سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری ناوخۆ و بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، وەک خۆیان جێبەجێ کراون و خۆشبەختانە ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر باشی لە نەهێشتنی دیاردەی چەکی بێ مۆڵەت و کەمکردنەوەی ڕێژەی تاوان هەبووە.

 

ئومێد بابان




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 15:09:10

ھەولێر-KDP. info-  نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2026/9/14، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆز ستیڤن فه‌یگن، كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، پیرۆزبایی‌ لێكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ نوێیەکەیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئامادەییی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانى و سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات کردەوە.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 14:09:45

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 13:09:02

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 9/14، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

 
لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا، قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە دەزگای ئەیلوول و گوڵانی کەرکووک

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 13:09:07

کەرکووک-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و وەک پێزانینێک بۆ خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە دێرینەکان، قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە دەزگای ئەیلوول و گوڵانی کەرکووک کرا.

 
بەڕێوەبەر بۆ KDP.info: هاوکاریی هاووڵاتییان بنەمای ئارامییە و بە تەکنەلۆژیای زانستی بەرەنگاری تاوان دەبینەوە

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 12:09:26

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێگریکردن لە تاوان و ئاشکراکردنی تۆمەتباران پشت بە تەکنەلۆژیای نوێ و بەڵگەی زانستی دەبەستن، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە هاوکاریی هاووڵاتییان و هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان کۆڵەکەی سەرەکیی پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی سەروەریی یاسان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact