Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 19 MAY 2026 21:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە شێخ طە اللهێبی سەرۆکی عەشیرەتی لهێبی کرد
| KDP.info


سەڵاحەددین-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5/11/2025 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سەڵاحەددین، به‌ڕێز فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، پێشوازی لە (شێخ طە اللهێبی) سەرۆکی عەشیرەتی لهێبی لە مەخموور کرد. 

لە دانیشتنەکەدا فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهێنانی میوان، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم سەردانەی دەربڕی و باسی لە ڕەوشی ئەمڕۆی عێراق و ناوچەکە کرد. 

دواتر شێخ طە اللهێبی باسی ڕەوشی مه‌خموور و دەوروبەری و ئەو نەهامەتییانەی لە کاتی هێرشی داعش و خۆڕاگریی خەڵکی ناوچه‌كه‌ی کرد و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ و پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌رز نرخاند له‌ ئازادكردنی مه‌خموور و هەروەها پشتیوانیی خۆیانی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی و هیوای خواست کە ئه‌م هەڵبژاردنه‌ بە  شێوەیەکی باش بەڕێوە بچێت. 

هەروەها میرانی سوپاسی شێخ طه‌ اللهێبی و عه‌شیره‌تی لهێبی و خه‌ڵكی مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری كرد بۆ هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان و باسی لەم هەڵبژاردنه‌ كرد و هیوای خواست هه‌ڵبژاردنێكی هێمن و پاك و بە ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌ بچێت.

له‌ لای خۆیه‌وه‌، شێخ طە اللهێبی سوپاسی خۆی به‌ به‌ڕێز فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی گه‌یاند بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ لێی كراوه‌.

 

 




دوایین هەواڵەکان

بەهرام عەریف یاسین بۆ KDP.info: پڕۆژەیەکی ستراتیژیی لە ئامێدی دەستپێدەکات

TUESDAY, 19 MAY 2026 21:05:06

ئامێدی-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٨ی پارتی لە ئامێدی دەڵێ، لە ئایندەیەکی نزیکدا و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی بە جووتسایدکردنی ڕێگای سوارەتۆک دێرەلۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

 
ڕاگەیەندراوێك لە حیزبە کوردستانییەکانەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 20:05:08

ھەولێر-KDP.info- لە ٣٤ـەمین ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، حزبە کوردستانییەکان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان کرد کە بە ئەرکی نیشتمانی و یاسایی خۆیان هەڵبستن و هەوڵی جددی بدەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، بە ئامانجی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 18:05:20

ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٥/١٩، لە ڕۆما، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یەكدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تایانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە و هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانى هەرێمی کوردستان و عێراقى لەگەڵ ئیتاڵیا، له‌ بواره‌ جیاكاندا تاوتوێ کرد.

 
پارتی و یەکگرتوو کۆبوونەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 18:05:28

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ رای گشتیی لەدوای کۆبوونەوەکە خرایە ڕوو.

 
یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو

TUESDAY, 19 MAY 2026 15:05:46

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، کە وەک پلاتفۆرمێکی ستراتیژی نوێ بۆ تاوتوێکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی کار دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact