Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 12 NOV 2025 06:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی، نەریتێکی نوێی داھێنا
| KDP.info


بڵند نەوڕەس

لە ماوەی زیاتر لە مانگێکی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەر پارت و لایەنێکی سیاسی بە قەبارەی خۆی و بە ئەندازەی بیری سیاسی و تێڕوانینی بۆ ئایندە و پلانە خزمەتگوزارییەکانی بانگەشە دەکات.

 

لەسەر ئاستی عێراق بانگەشەی لایەنەکان ھەمەجۆرن، بەڵام ھیچکامیان خواستی شەقام و خەڵکیان تێرنەکردووە.

تاکە پارتی سیاسی کە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراقدا بە پاشخانێکی پڕەوە بانگەشە دەکات، تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەمەش لایەنگیری نییە بۆ پارتی، ئەمە فاکتە و بەڵگەکانی بانگەشە لە میدیا و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا و کەرنەڤاڵە جەماوەرییەکانی پارت و لایەنە سیاسییەکاندا ھەن و ڕوونن بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت دڵنیاببێتەوە لەم ئارگۆمێنتە.

پارتی لە ڕێگەی سەرۆک بارزانی و ھەردوو فیگەری دیاری حکومڕانی کوردستانەوە کە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی جێگرانی سەرۆکی پارتی، بانگەشە دەکەن.

ئەم بەڕێزانە بەڵگەی بەرجەستەکراو دەدا بە خەڵک و باس لە کارنامەیەک دەکەن کە بناغەیەکی پتەوی حکومڕانی باش و ڕاستیی لەخۆ گرتووە، ئەوان واقعبینانە و ڕاستگۆیانە لەگەڵ جەماوەر و خەڵکدا گفتوگۆ دەکەن و پەیامەکانییان یەکانگیربوو لەگەڵ ئەو زەمینەیەی کە خەڵک ھەستی پێدەکات و بە چاوی خۆی دەیبینێ.

پەیامی پارتی پەیامێکی ھێمن و ئایندەبەخش و ئارامکەرەوەیە بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵێنی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری بەخەڵک دەدە، لە ھەمان کاتدا ھەر ڕۆژێک و پڕۆژەیەکی نوێ و خزمەتگوزارییەکی تازە لەسەر ئەرزی واقع پێشکەش بە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەکەن، پەیامی پارتی گوزارشتە لە پێکەوەبوون و یەک دەستی و بەھێزبوونی کورد لە بەغدا، ئاماژەیە بۆ ئایندەیەکی بەھێزتر بۆ ھەرێمی کوردستان و داھاتوویەکی گەشتر بۆ نەوەکانی داھاتوو.

پارتی بە پلان کاردەکات، بۆیە بانگەشەکەشی ئامانجدارە، چالێنجی یەک ملیۆن دەنگیش لەخۆوە نییە و پشت ئەستوورە بەو ڕاپرسی و توێژینەوە و لێکۆڵینەوانەی کە لە ڕابردوودا ئەنجامدراون و بەرچاو ڕوونییانداوە بە پارتی بەرمەبنای دەستکەوتەکانی وەک کارەبای ٢٤ کاتژمێری و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوە و ژینگەپارێزی و دروستکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و پڕۆژەی ھەژماری من و دروستکردنی بەنداو و ھەناردەکردنی بەرھەمی کشتوکاڵی و بەدیجیتاڵکردنی بەشێکی زۆری دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و لابردنی ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و نێوەندگیری لە نێوان بەڕێز مەزڵوم عەبدی و حکوومەتی سوریادا و ھاوکاریکردنی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و زۆر بواری تری کەڵکدار کە خەڵک بە تیژبینییەوە وەریدەگرێت و ھەڵیدەسەنگێنیت.

ئەم شێوازە لە بانگەشەکردن زۆر نوێ یە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کە پارتێکی سیاسی تەنیا بەڵێن نەدات بە دەنگدەران، بەڵکو پرۆژەیان پێشکەش بکات و سەرپشکییان بکات لە نێوان ویستییان بۆ خزمەتی حازر بەدەست یان بەڵێنی بێ جەدوا!

پارتی بەم مۆدێلەی لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا وادەکات کە پارت و لایەنە سیاسییەکانی تری عێراق و ھەرێمی کوردستان دووجار بیربکەنەوە بۆ داھاتوو و ناچاربن کە خزمەتی خەڵک بکەن بۆ ئەوەی متمانەیان بەدەست بھێنن، ئەم جۆرە لە بانگەشە دەبێتە نەریتێکی باو و خەڵک ھۆشیاردەکاتەوە لە ھەڵبژاردندا کە بەرنامەی پارتە سیاسییەکان بکەوێتە پێش بەرژەوەندییە حزبی و کەسییەکان، خەڵک چیتر فریونادرێت بەوەی پێیان بوترێت لە داھاتوودا ئەوەتان بۆ دەکەین، بەڵکو دەبێت پێیان بگوترێت ئەوەمان بۆ کردوون.

ئەم ستراتیژە زۆر دەڕوات و باش کاردەکات لە جوگرافیایەکدا کە سەرتاپای کێشە و ئاڵۆزی و ناکۆکییە، پارتی توانیویەتی قەیران بکات بە دەرفەت و سودی لێ ببینێت بۆ خۆڕێکخستنەوە و خۆ ئامادەکردنەوە و خۆسازدانەوە بۆ ئانیدەیەکی گەشتر و داھاتوویەکی شکۆدارتر بۆ خۆی و خەڵکی کوردستان.

ئەم داھێنانە لە بانگەشەدا سەر دەکێشێت بۆ دووبارە یەکەمبوونەوەی پارتی وەک پارتێکی سیاسی لەسەر ئاستی عێراقدا، بەڵام ئەم جارە بە دەنگی زیاتر و بە ژمارەی ملیۆنی و زیاتریش.




دوایین هەواڵەکان

سیداد بارزانی: خەڵکی کوردستان وەڵامی خزمەتەکانی پارتیان بە دەنگی خۆیان دایەوە

TUESDAY, 11 NOVEMBER 2025 23:11:00

سۆران-KDP.info- سیداد بارزانی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەرۆک بارزانی دەکات هەروەها جەختیش دەکاتەوە کە خەڵکی کوردستان وەڵامی خزمەتگوزاری و خزمەتەکانی پارتیان بە دەنگی خۆیان دایەوە.

نێچیرڤان بارزانى: ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مایه‌ى شادى و شانازیى هه‌موومانه‌

TUESDAY, 11 NOVEMBER 2025 22:11:44

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌، سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و پێزانینى بێكۆتایى، ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌رك و ڕه‌نجیان كێشا، ماندوو بوون و به‌وپه‌ڕى جوامێرییه‌وه‌ كاریان كرد تا ده‌نگى پارتییان گه‌یانده‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك و پارتییان كرده‌وه‌ به‌ حزبى یه‌كه‌م.

 
مەسروور بارزانی: سوپاس بۆ خودای گەورە دەنگەکانی پارتی یەک ملیۆنی تێپەڕاند

TUESDAY, 11 NOVEMBER 2025 21:11:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا، سوپاسی خودای گەورە و خەڵکی کوردستان دەکات کە دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستانیان گەیاندە زیاتر لە ملیۆنێک.

 
ده‌نگه‌كانی پارتی له‌ ملیۆنەکەی تێپەڕاند

TUESDAY, 11 NOVEMBER 2025 21:11:32

ھەولێر-KDP.info- به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌نگه‌كانی پارتی له‌ ملیۆنەکەی تێپەڕاند.

 
لە ھەولێر لابردنی پۆستەر و وێنەی کاندیدان و ئاڵای حزب و لایەنە سیاسیەکان دەستیپێکرد

TUESDAY, 11 NOVEMBER 2025 20:11:00

ھەولێر-KDP.info-لە ھەولێر دەستکرا بە لابردنی پۆستەر و وێنەی کاندیدان و ئاڵای حزب و لایەنە سیاسیەکان و پارێزگاری ھەولێریش داوا دەکات ھەر لایەنێک پۆستەر و لۆگۆی خۆی لە شەقام و شوێنە گشتییەکان کۆ بکاتەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact