مه‌خموور -KDP.info- ده‌نگده‌رانی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی ده‌ده‌ن، پسپۆرێكی بواری ناوچه کوردستانییەکانیش ده‌ڵێ "خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كان له ڕۆژی ده‌نگدان پاداشتی هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی ده‌ده‌نه‌وه."
جاسم ئیسماعیل، برای سێ شه‌هیدی گوندی خدر جیجه‌ی بناری چیای قه‌ره‌چووغ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی"له ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگمان بۆ لیستی 275ی پارتییه، چونكه له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر گونده‌كه‌مان ته‌نیا سه‌رۆك بارزانی هات و به‌رگری لێ كردین، هه‌ر كاتێك ناوچه كوردستانییه‌كان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووبێته‌وه، سه‌رۆك بارزانی به‌رگری لێ كردووه، ئێمەش ده‌نگمان بۆ ئه‌و به‌رگرییه‌ی سه‌رۆك بارزانییه."
كاوه ئه‌حمه‌د، شرۆڤه‌كاری سیاسی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره زۆر گرنگه، به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، داوا له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌م به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی بده‌ن، چونكه ستراتیژی پارتی و ڕێبازی بارزانی كوردستانه، ئامانجی پارتی مسۆگه‌ركردنی داهاتووی ئه‌و ناوچانه‌یه، هه‌رچه‌نده پیلانی زۆر هه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وانه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان هه‌یه، به‌ڵام پارتی ده‌بێته حزبی ملیۆنی و ئه‌و به‌ربه‌سته ده‌شكێنێ."
د.سیروان مه‌خمووریش، كه پسپۆرییه‌كه‌ی له‌باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "خه‌ڵكی ناوچە كوردستانییه‌كان له ڕۆژی ده‌نگدان پاداشتی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پارتی و سه‌رۆك بارزانی ده‌ده‌نه‌وه كه به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو سڵیان له داكۆكیكردن له خه‌ڵك و خاكی ئه‌و ناوچانه نه‌كردووه، هه‌ركاتێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه دروست بووبێت، بینیومانه سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی نواندوه، بۆیە پێشبینی ده‌كه‌م لیستی 275ی پارتی سه‌ركه‌وێت و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه متمانه به پارتی بده‌نه‌وه."
قائید میرۆ