هه‌ولێر-KDP.info- کارەبا بڕبڕەی پشتی ژیانی مۆدێرنە، دابینکردنی کارەبا بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان و خزمەتگوزاریە گشتیەکان ئەرکی حکوومەتە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، کاریکرد بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی کارەبا، توانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاووڵاتیان، کارگەکان و دامەزراوەکان دابینبکات.
دیدگای حکوومەتی هەرێـمی کوردستان، تیشکدەخاتە سەر ئاسایشی وزە، بەردەوامیی و دەستڕاگەیشتن بە کارەبای ٢٤ کاتژمێری، دەستکەوتە سەرەکیەکان لەم بوارەدا، بریتین لە فراوانكردنی مێگاواتی كاره‌با، به‌جۆرێك له‌نێوان ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٥ نزیكه‌ی ١.٨٤٠ مێگاوات كاره‌با له كوردستان زیادكراوه، كه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مێگاواتی كاره‌با له‌و دۆخه‌دا موعجیزه ئاسابووه.

لەلایەکی ترەوە لە بواری ژێرخانی کارەبادا حکوومەتی هەرێم چه‌ند وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای دروستكردووە، وه‌ك وێستگه‌ی خورمه‌ڵه، کە توانای بەرهەمهێنانی ٥٠٠ مێگاوات كاره‌بای هەیە، وێستگه‌ی هه‌ڵمی خه‌بات کە توانای بەرهەمهێنانی ٣٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە، وێستگه‌ی گه‌رمیان کە توانای بەرهەمهێنانی ١٦٥ مێگاوات کارەبای هەیە، وێستگه‌ی بازیان کە توانای بەرهەمهێنانی ٧٥٠ مێگاوات کارەبای هەیە، وێستگه‌ی دێره‌لووك، کە توانای بەرهەمهێنانی ٣٨ مێگاوات کارەبای هەیە.
به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك، کە توانای بەرهەمهێنانی ٨٧ مێگاوات کارەبای هەیە.

پوختەی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی جۆری وزه به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: ٪٨٣ به گازی سروشتی
دووه‌م: كارۆئاوی ٪١
سێیه‌م: نه‌وتی ڕه‌ش ٪١١
چواره‌م: گازوائیل ٪٥

یه‌كێك له شاكاره گرنگەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆتاییهێنان بوو به قه‌یرانی نه‌بوونی كاره‌با و لە هەمانکاتدا دابینکردنی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە توانایدا هەیە، كه کارەبا بۆ ته‌واوی عێراق دابینبکات، پڕۆژه‌ی ڕووناکی هە‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گاته گشت و کوچە و کۆڵان و گوندە دوورە دەستەکانی کوردستان، هە‌تا ئێستاش زیاتر لە چوار ملیۆن هاووڵاتی كوردستان لە پڕۆژەکە سوودمەندبوون، له‌گه‌ڵ ١١٦.٠٠٠ موڵكی بازرگانی.

ژماره‌ی هاوبه‌شی ئه‌و ماڵانه‌ی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریان هه‌یه، گه‌یشتووه‌ته‌وه ٨٣٨.٠٠٠ ماڵ، پرۆژه‌کە بۆ سێ مانگی هاوبه‌شان (٪٥٠، ٪٢٥ و ٪١٥) پشتیوانی دارایی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه ٣.٢٢٢ مۆلیده كوژێنراونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌نگاوه له‌بواری پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی كوردستان.
ئه‌م پڕۆژه‌یە سوودی زۆری هەیە له‌وانه، كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام، پاككردنه‌وه‌ی ژینگه، خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی كه‌متر، ڤۆڵتیه‌كی جێگیر و گه‌ره‌نتی بۆ سه‌لامه‌تی ئامێره‌كان.
دەرەنجام: لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت
لە ڕێگەی وەبەرهێنان و پلاندانان لە ژێرخانی کارەبادا، کابینەی نۆیەم ئاڵەنگاری وزەی کردە دەرفەت، بۆ گەشەپێدان، ئێستا لە کوردستاندا کارەبای متمانەپێکراو و بەردەوام هەیە، کە پاڵپشتی گەشەی ئابووری و باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی دەکات، هێزی هەرێم لە وزەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت.
باسی پێنجه‌م
نووسینی: دكتۆر عرفان عه‌زیز