ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی شێخ) ناسراو بە ھاوڕێ ئەبوو فارووق، یەکەم سکرتێری حزبی شیووعی کوردستان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان و عێراق و یەکەم سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان (عومەر عەلی شێخ ناسراو بە ئەبو فارووق)ـم پێ گەییشت.
ئەبو فارووق تەمەنی خۆی بۆ شۆڕش و تێکۆشان لەدژی ستەم و دیکتاتۆری تەرخان کرد و ھاوسۆزی داوا ڕەواکانی گەلی کوردستان بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خاتوو (پەخشان زەنگەنە)ـی ھاوسەری و خانەوادە و کەسوکار و ھاوڕێیانی ئەبو فارووق دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەبو فارووق بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥