مه‌خموور -KDP.info- به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغ ده‌ڵێ "خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌یان به پارتی هه‌یه. چه‌ندین داواكاری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور گه‌یەندراونه‌ته مه‌سروور بارزانی و جێبه‌جێ كراون."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پارتی وه‌ك حزبێكی سیاسی گه‌وره و كاریگه‌ر هه‌میشه له‌ناو خه‌ڵك بووه و دانه‌بڕاوین له جه‌ماوه‌ری كوردستان، هه‌میشه گوێگری ویست و داخوازی و داواكاری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور بووین، له‌و سنووره به‌به‌رده‌وام له به‌سه‌ركردنه‌وه و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان گوێمان له داوای خه‌ڵكی خۆمان گرتووه، ئه‌وه‌ی پێمان چاره‌سه‌ركراوه جێبه‌جێكراوه، ئه‌وه‌ی دیكه‌یشیان گه‌یاندوومانەته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، جا چ بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت یان هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه، خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ڤه‌ری ئێمه‌یش به‌تایبه‌ت، متمانه‌یه‌كی زۆریان به پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه."
به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغ گوتیشی "په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ل كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌یه، زۆر جار داواكاری خه‌ڵكی سنووری مه‌خموور و لقی 23ی قه‌ره‌چووغمان ڕاسته‌وخۆ گه‌یاندووه‌تە مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سوپاسه‌وه داواكارییه‌كان جێبه‌جێكراون، له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت باشه."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "له حه‌فته‌ی داهاتوو بۆ خزمەتکردنی خەڵک چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیر و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت هه‌یه، پێشتر پڕۆژه‌ی زۆر له‌و ده‌ڤه‌ره ئه‌نجام دراون، له داهاتووش ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی ده‌ڵێت "ده‌ڤه‌ری مه‌خموور ده‌ڤه‌ری پێكه‌وه‌ژیانه و سه‌دان ساڵه كورد و عه‌ره‌ب به‌بێ جیاوازی له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ژین، هه‌ر هه‌وڵێكیش بۆ تێكدانی ئه‌و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه هه‌بێت به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه، چونكه یه‌كێك له پره‌نسیپه نه‌گۆڕه‌كانی پارتیمان دادپەروەری و پێكه‌وه‌ژیانه له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی، هه‌ر ئه‌وه‌یش وایكردووه هه‌موو پێكهاته‌كان هه‌ست به ئارامی و گه‌رنتی مافه‌كانیان بكه‌ن."
قائید میرۆ