ھەولێر-KDP.info- سهرۆك بارزانى لەڕێی تەلەفۆنەوە پرسە و سهرهخۆشى له خانهوادهى خوالێخۆشبوو خالد شلى دهكات، کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردبوو.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەیی دیار و تێکۆشەری دەڤەری بادینان خالد شلی کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردبوو.
سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو خالد شلی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بۆ خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.