ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی نووسینگه‌ی شیفا بارزانی، سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی ده‌ڵێ، سبه‌ی 100 گه‌نج و لاو، كه پێكهاتوون له كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و له‌گه‌ڵیاندا چه‌ند لاوێكی ئه‌ڵمانی و هۆڵه‌ندی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ ده‌مێننه‌وه و چه‌ندین سه‌ردان و دیداری گرینگ‌یان ده‌بێت.
قاره‌مان عوسمان، به‌رپرسی نووسینگه‌ی شیفا بارزانی، سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی، په‌یوه‌ست به‌و سه‌ردانه، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، سبه‌ی 100 گه‌نج و لاو، که پێكهاتوون له كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و له‌گه‌ڵیاندا چه‌ند لاوێكی ئه‌ڵمانی و هۆڵه‌ندیش هه‌ن، كه له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا و نه‌مسا و نه‌رویج له‌و گرووپه‌دان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌و گرووپه‌ش له ڕێگه‌ی فیدراسیۆنی لاوانی سه‌ر به كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه زۆربه‌یان ئه‌ندامی ئه‌و فیدراسیۆنه‌ن و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزن له بواره جیاجیاكان و تێیاندا هه‌یه پاڵێوراون بۆ شاره‌وانییه‌كان له ئه‌ڵمانیا و هه‌ندێكیشیان پاڵێوراون بۆ په‌رله‌مان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
قاره‌مان عوسمان، سەبارەت به كات و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان گوتی، له 10/1وه تا 10/8 له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه و چه‌ندین سه‌ردان و دیداری گرینگ‌یان دەبێت، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی چه‌ند شوێنێك.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی شیفا بارزانی، سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی گوتیشی، "هه‌شتی مانگیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان و كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت، كه بڕیاره ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌رده‌وام بێت و ساڵانه بێت.