Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 14 JUN 2026 13:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گەلـــی كوردســـتان لـــە ڕیفراندۆمـــدا متمانـــە بەخۆبوونـــی بـــۆ گەڕایـــەوە
| KDP.info


دکتۆر سامان سۆرانی 

 ڕیفراندۆم وەكو پرسـێكی نەتەوەیی و نیشـتمانیی گەورە و گرنگ بۆ گەلی كوردسـتان وەرچەرخانێكـی مێژوویـی و بووژانـەوەی هـزری نەتەوەیـی بـوو. 

ڕیفرانـدۆم بـۆ سـەربەخۆیی وەكـو مافێكـی سرووشـتیی گەلـی كـورد چەندین ڕەهەنـدی بەخۆوە بینی، ئەگەرچی لەلایەن نەیارانەوە بە مەبەسـتێك ناسـێنرا، گوایـە نەهێشـتنی یەكپارچەیـی خاكـی عێـراق و جیابوونـەوە و دامەزراندنـی دەوڵەتـی كوردسـتانە، بـەڵام هەرگیـز گەلی كـوردی ناچار نەكرد بـۆ دواخستن، یـان ئەنجامنەدانـی ڕیفرانـدۆم. بڵاوكردنـەوەی ئـەو جـۆرە زانیـاری و ڕێكلامـە نەرێنییانـە بەرامبـەر ئـەو هەنـگاوە ڕەوایـەی گەلـی كوردسـتان و مەرجەعـی سیاسـی (سه‌رۆك مه‌سـعود بارزانی) تەنیا بۆ دژایەتیكردنی گەلی كوردسـتان و سیمبوڵی نەتەوەیـی سـەرۆك بارزانـی و كەسـایەتییە كوردسـتانییەكان بـوو .

ئـەوە بـوو حكوومەتی عێراق بە هاوكاریی وڵاتانـی هەرێمـی هێرشـیان كـردە سـەر خەڵكی سـڤیلی هەرێمی كوردسـتان، بـەڵام هەمـوو ئەمانـە نەیانتوانـی لـە ماهیـەت و گرنگیـی ڕیفرانـدۆم كـەم بكەنـەوە. 

ڕیفرانـدۆم توانی تاڕاددەیەكی ڕەها دەنگ و ڕەنگی نەتەوە و ئایین و ئایینـزاكان بـە جیاوازییـان لـە ڕوانگـە و ئایدیۆلۆژیاكانیشـەوە لـە هەرێمـی كوردسـتان یـەك بخـات و بـەرەو ئامانجێكـی بـەرزی نەتەوەیـی و نیشـتمانی ئاراسـتەی بكات، كۆدەنگییەكی ڕاددەبەدەری دروسـت كرد و بەشداربووان بە ٩٢،٧٪ دەنگیـان بە بەڵێ دا بۆ سـەربەخۆیی هەرێمی كوردسـتان، ئەم ڕێـژەیە وەڵامدانەوەیـەك بوو بۆ ئـەو زەوتكردنی ماف و پەراوێزخسـتنەی كە یەك سەدەیە دژ بە كورد و دۆزە ڕەواكەی لـەم ناوچەیەدا پەیڕەو كراوە. 

 سـەرۆك بارزانـی كـە هەڵگـری بیروبـاوەڕی نەتەوەیـی و نیشـتمانیی گەلـی كوردسـتانە و میراتگـری ڕێبـازی شـێخ عەبدولسـەلام بارزانـی و مـەلا مسـتەفایه‌  مـاوەی زیاتر لە ٥٠ سـاڵە وەكـو پێشـمەرگە و سـەركردەیەكی دیـاری ناوچەكـە و جیهـان لە پێنـاو بەدەسـتهێنانی مافە ڕەواكانـی گەلی كورد و كوردسـتان خەبات دەكات. 

سـەرۆك بارزانی خاوەنی كەسـایەتییەكی كاریزما و لێهاتـووە و توانـی هەروەكو چۆن مەلا مسـتەفا بارزانی لە شۆڕشـی ئەیلوول هەمـوو كـوردی لـە پێنـاو دۆزی پیـرۆزی نەتەوەیـی كـورد، بـە یـەك ئاراسـتە و بـە یەكگرتوویـی بـەرە و شۆڕشـێكی سەرتاسـەری بـرد و شـاكاری شۆڕشـی ئەیلوولـی تۆمـار كرد، بە هەمان شـێوەش سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی توانـی لە پرسـی ڕیفراندۆمدا سـەرنجی گـەل و پارتـە سیاسـییەكان بـەرەو ڕیفرانـدۆم ڕابكێشـێت و لەژێر چەتری خواسـت و ویسـتی گەلـدا هەموویانی كۆكـردەوە، تاوەكو گەلی كوردسـتان لە ناو فەلسـەفەی سیاسـیدا بگەیەنێتە قۆناغێكی پێشـكەوتووتر لە مافـی كەلتـووری و خودموختـاری و فیدڕاڵی، وەكو جارێكـی دیكە گەورەترین نەتـەوەش لـە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسـتدا تووشـی هێرشـی سـڕینەوەی ناسـنامە و كۆمەڵكـوژی نەبێتـەوە، كـە لـە ڕابـردوودا چەندین جـار ئـەو كارە قێزەوەنەیان دژ بـە مرۆڤایەتـی دەرهەق بە كورد و كوردسـتانییان ئەنجـام داوە. هەرچەندە لـە سـەردەمی گڵۆباڵیزەیشـن و بـە هـۆی شۆڕشـی تەكنەلۆژیـای زانیـاری لـە هەمـوو لایەكـەوە هـەوڵ دەدرێـت ناسـنامەی نەتـەوەكان كاڵ بكرێتـەوە و نەیارانـی كوردسـتان بـە ڕووكـەش كار بـۆ ڕازیكردنـی كـورد دەكـەن، تاوەكـو دەسـتبەرداری مافـە ڕەواكانـی بێـت، بۆیـە زۆر گرنـگ بـوو گەلـی كوردسـتان لـە ڕێگـەی ڕیفراندۆمـەوە بـە گەلانـی ئازادیخـوازی جیهـان و كۆمەڵگـەی نێودەوڵەتـی ڕابگەیەنێـت: گەلـی كوردسـتان گەلێكـی زینـدووە و سـەربەخۆییان مەبەسـتە و چیتر قبووڵی پەراوێزخستن و سـڕینەوەی ناسـنامە و هێرشـی دڕندانـە و گەمـارۆ ناكـەن. گەلی كوردسـتان لـەم ڕیفراندۆمەدا ئەو متمانـە بەخۆبوونـەی بۆ گەڕایەوە تاوەكـو بەرگری لە ناسـنامە نەتەوەییەكەی بـكات و چـیتر بـە پاسـاوی جۆربەجـۆر داواكاری و مافـە نەتەوەییەكانـی دوانەخـات، تەنانـەت ڕیفرانـدۆم بـۆ حكوومەتەكانـی ناوچەكـەش ئـەوەی سـەلماند كـە دەبێـت ددان بـەو ڕاسـتییەدا بنێـن؛ كـورد نەتەوەیەكی ڕەسـەنی ناوچەكەیـە و خـاوەن خـاك و ناسـنامەی تایبـەت بـە خۆیەتـی و دەبێـت ڕێزیـش لەمافـە نەتەوەیـی و نیشـتمانییەكانی بگیرێـت و مافـە كەلتـووری و ئابوورییەكانـی پێشـێل نەكرێـت، هەمـوو ئـەو هێـرش و ئابڵوقـە و ئازاردانەی گەلـی كوردیـش تۆزقاڵێك سـاردی ناكاتـەوە لە خەباتـە نەتەوەییەكـەی، بەڵكو بەپێچەوانـەوە زیاتـر پێداگـری دەكات لەسـەر مافـە نەتەوەییەكانـی و هـزری نەتەوەیـی زیاتـر و گەشـاوەتر دەبێـت. 




دوایین هەواڵەکان

شاندێکی باڵای حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:15

هەولێر-KDP.info- لە بازگەی شێراوە، پێشوازی لە قەداسەتی پەتریاک "مار پۆڵس سێیەم نۆنا"، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرا و لە دیدارێکدا جەخت لەوە کرایەوە کە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت هەمیشە وەک چەترێکی ئارامی پێکەوەژیانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان دەمێننەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق کۆبووەوە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:23

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/6/14 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن بەڕێز عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق، کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی فیدراڵ دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:24

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ كرد كە بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق كە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: فیدراسیۆنەکەمان دەنگی یەکگرتووی ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستانە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:52

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، لە ساڵیادی دامەزراندنی فیدراسیۆنەکەدا دەڵێت، توانیویانە لە کاتێکی کورتدا تۆڕێکی بێسنوور لە نێوان ژنانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا دروست بكەن، شیرین زەکی جندی جەختیش دەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکییان گەیاندنی دەنگی ژنی کورد و پاراستنی زمان و کلتووری نەتەوەییە لە نێو نەوەی نوێدا.

 
پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 11:06:20

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٦٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و سەرکردایەتیی ئەو پارتە دەکات و تێیدا جەخت لەسەر هاوپەیمانیەتی و هەماهەنگیی پتەوی نێوانیان دەکاتەوە لە پێناو بەدیهاتنی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact