Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 15 JUN 2026 18:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیوا فایەق مزووری: پێویستە ئەو مەترسییە لەبەرچاو بگرین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داعش تاوەکو ئێستا مەترسییە بۆ سەر عێراق و عێراقیش بەتەنیا ناتوانێ رووبەڕووی مەترسییەکانی داعش ببێتەوە و پێویستی بە ھەرێمی کوردستان و وڵاتان و ھاوپەیمانانیش ھەیە.

لیوا فایەق ئەنوەر مزووری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، داعش لە عێراق چالاکییەکانی بەردەوامن و لە ھەر کوێیەک دەرفەت ببینن، چالاکی و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و عێراقیش ئەوەی دەیکات بەپێی توانای خۆیەتی، بۆیە پێویستە وڵاتانیش ھاوکار بن بۆ ئەوەی بتواندرێت ڕێگە نەدرێت داعش لە چالاکی و کردەوەکانی خۆی بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی  دوای نەمانی داعش لە عێراق تاوەکو ئێستاش ھەر مەترسییە و پێویستە ئەو مەترسییەش لەبەرچاو بگرین.

مزووری، ھەروەھا ئەوەشی خستە ڕوو، زۆر گرنگە ھەماھەنگی و ھاوکاری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەبێت، چونکە لەو شوێنانەی ھەماھەنگی ھەیە، داعش ھیچ چالاکییەکی نییە و ئەگەر ھەماھەنگی نەبێت ناوچەکان مەترسیدارن و چالاکییان زۆر دەبێت و دەبێتە پەناگەیەک بۆ داعش بۆ ئەنجامدانی کردەوە، بەڵام ھەبوونی دوو لیوای ھاوبەش کەمە بۆ ئەو ناوچانە، لەبەر ئەوەی بۆشایی ئەمنی لە نێوان ھێزی پێشمەرگە وسوپای عێراق ٥٠٠ کیلۆمەتر دەبێت، ئەوەش بە دوو لیوا ئەستەمە بتواندرێت کۆنترۆڵ بکرێت، کە تاوەکو ئێستاش ھیچ باسێک نییە ھێزی زیاتری ھاوبەش دروست بکرێت، چونکە لە سنووری ئیران تا سنووری سووریا دەست پێدەکات و ناوچەکانیش زۆر عاسێن بۆ ئەوەی بتوانردێت کۆنترۆڵ بکرێت.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، ھاوپەیمانانیش تاوەکو ئێستا لە ھاوکاریکردنی عێراق لە ڕووی ئەمنییەوە بەردەوامن و ھاوکارییەکانیشیان لەئێستادا زیاتر لە ڕووی ھەواڵگری و ئاسمانییە، چونکە داعش مەترسییەکانی بەردەوامن و عێراقیش بەتەنیا ناتوانێت ڕووبەرووی ئەو مەترسیانە ببێتەوە، بۆیە پێویستی بە ھەرێمی کوردستان و وڵاتان و ھاوپەیمانانیش ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕێگری لە مەترسییەکانی داعش بکات.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی (هەولێر-کۆیە) زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت

MONDAY, 15 JUNE 2026 17:06:35

ھەولێر-KDP. info-  کارکردن لە پرۆژەی دوو سایدی هەولێر – کۆیە زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانە سەدان ئامێری شۆفڵ و گرێدەر و قەڵابە و جۆرەها ئامێری دیكە و ستافی ئەندازیاری كار لەو پڕۆژەیە دەكەن.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

MONDAY, 15 JUNE 2026 16:06:16

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عیرفان سدیق باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

MONDAY, 15 JUNE 2026 15:06:38

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/6/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

 
ھەڵگور شێخ نەجیب بۆ KDP.info: نەخشەیەکی زۆر باش بۆ دابەشکردنی زەوی لە سۆران دانراوە

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، ئامادەکاری زۆر باش کراوە بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەمڕۆ بەشێک لە زەویەکان دابەشکرا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبیت تاوەکو ھەموو ئەوانەی ڕەزامەندیان ھەیە زەوی وەربگرن.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارک مار پۆڵسى سێیه‌م نۆنا دەکات

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

هەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدراڵی مار یووسفی کلدانی لە عەینکاوە کرد و لەلایەن جەنابی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی‌ لە عێراق و جیھان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی مەسیحییەوە پێشوازیی لێکرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact