Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 15 JUN 2026 16:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەم بڕیارە سبه‌ی ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٩/١٥ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر گۆڕانكاری لە بنكەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل دەكات و دەڵێت، گۆڕانكارییەكان لە سبەی دووشەممەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەدا بۆ هاووڵاتییان دەڵێت، "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان بڕیارمان دا بە جیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکار نەهاتوو (ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر)ی هاووڵاتییان لە کۆمپانیاکان بەم جۆرەی خوارەوه:-

1-  هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان ، 32ی پاڕک، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان جۆری (ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر) لێ ئەنجام دەدرێت.

واتە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان نابێ لە کاتی دەوامی بەیانیان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن، بەڵكو تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان.

2-  بنکەی 32ی پاڕک لە کاتژمێر (3 تا 6)ی دوای نیوەڕۆ تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان و هاووڵاتییان.

واتە هاووڵاتییان لەو کاتەی بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاری کراوە، ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆ پشکنین لە بنکەی پشکنینی 32 پارک، تەنها ئەگەر ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر بێت.

3-  ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بەکارهاتوو هەر وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی 32ی پاڕک بەیانیان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت، ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لە هەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێر پشکنینی بۆئەنجام دەدرێ.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەم بڕیارە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 15/9/2025 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

MONDAY, 15 JUNE 2026 16:06:16

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عیرفان سدیق باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

MONDAY, 15 JUNE 2026 15:06:38

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/6/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

 
ھەڵگور شێخ نەجیب بۆ KDP.info: نەخشەیەکی زۆر باش بۆ دابەشکردنی زەوی لە سۆران دانراوە

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، ئامادەکاری زۆر باش کراوە بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەمڕۆ بەشێک لە زەویەکان دابەشکرا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبیت تاوەکو ھەموو ئەوانەی ڕەزامەندیان ھەیە زەوی وەربگرن.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارک مار پۆڵسى سێیه‌م نۆنا دەکات

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

هەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدراڵی مار یووسفی کلدانی لە عەینکاوە کرد و لەلایەن جەنابی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی‌ لە عێراق و جیھان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی مەسیحییەوە پێشوازیی لێکرا.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. ھەروەھا جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact