ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت) بڵاو دەکاتەوە و تێیدا ڕایدەگەیەنێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان دەکەم.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی مەولوودی پێغەمبەر (د.خ):-
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بە بۆنەی ھاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان دەکەم.
لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگای میھرەبانی و بەرەکەتی خۆی بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە ھۆی کۆتاییھاتنی شەڕ و مەینەتی و ئازاری میللەتان و ئاشتی و دادپەروەری و پێکەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەکەمان و ھەموو جیھاندا بکێشێت.
والسلام علیکم و رحمە اللە و برکاتە
مسعود بارزانی
١١ ربیع اڵاول ١٤٤٧
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥