Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 19 MAY 2026 22:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە سۆران یادی داستانی خواكوڕك ده‌كرێته‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دەڵێ، حەفتەی داھاتوو یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و داستانی بەناوبانگی خواکوڕک لە سۆران دەکرێتەوە، ھاوکات باس لەوەش دەکات کە داستانی خواکوڕک زۆر شتی یەکلا کردەوە.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "داستانی خواکوڕک یەکێکە لەو داستان و نەبەردییانەی ھەتا ھەتایە گەلی کوردستانی شانازی پێوە دەکات، چونکە داستانی خواکوڕک لە کاتێکدا ڕوویدا شەڕی ئێران و عێراق وەستابوو، خەڵکێک پێی وابوو ئەگەر شەڕی نێوان ھەردوو وڵات بوەستێت شتێک نامێنێ بەناوی شۆڕشی کوردی، بەڵام داستانی خواکوڕک پەردەی لەسەر ئەو بۆچوونانە و زۆر شتی دیکەش لادا و گەورەترین بەرگری لە خواکوڕک کرا." 

بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دەشڵێت "سەرۆک بارزانی ڕاستەوخۆ خۆی سەرپەرشتی داستانی خواکوڕکی دەکرد، بەدرێژایی ڕۆژانی شەڕ، سەرۆک بارزانی لەگەڵ پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕبوو، ھەر لەوێش وتارێکی میژوویی  پێشکەش کردووە، سەرۆک بارزانی لەو وتارەدا ئاماژەی بە زۆر ڕووداو کردوە، یەکێک لەوانە فەرموویەتی ڕەوشەکە بەلایەکدا دەشکێتەوە و گۆڕانکاری ڕوودەدات، ھێندەی نەبرد دوای دوو ساڵ گۆڕانکاری لە عێراق و ناوچەکە ڕوویدا." 

بڵند ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "ئێمە بە سەربەرزییەوە یادی ئەو داستانە دەکەینەوە، بەڵام بەھۆی نزیکبوونەوە لە یادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، بڕیارە لە حەفتەی داھاتوو ھەردوو یادی داستانی بەناوبانگی خواکوڕک و بەرپابوونی شۆڕشی ئەیلوول لە ڕێوڕەسمێکی شایستە پێکەوە بکەینەوە." 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

بەهرام عەریف یاسین بۆ KDP.info: پڕۆژەیەکی ستراتیژیی لە ئامێدی دەستپێدەکات

TUESDAY, 19 MAY 2026 21:05:06

ئامێدی-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٨ی پارتی لە ئامێدی دەڵێ، لە ئایندەیەکی نزیکدا و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی بە جووتسایدکردنی ڕێگای سوارەتۆک دێرەلۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

 
ڕاگەیەندراوێك لە حیزبە کوردستانییەکانەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 20:05:08

ھەولێر-KDP.info- لە ٣٤ـەمین ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، حزبە کوردستانییەکان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان کرد کە بە ئەرکی نیشتمانی و یاسایی خۆیان هەڵبستن و هەوڵی جددی بدەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، بە ئامانجی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 18:05:20

ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٥/١٩، لە ڕۆما، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یەكدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تایانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە و هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانى هەرێمی کوردستان و عێراقى لەگەڵ ئیتاڵیا، له‌ بواره‌ جیاكاندا تاوتوێ کرد.

 
پارتی و یەکگرتوو کۆبوونەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 18:05:28

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ رای گشتیی لەدوای کۆبوونەوەکە خرایە ڕوو.

 
یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو

TUESDAY, 19 MAY 2026 15:05:46

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، کە وەک پلاتفۆرمێکی ستراتیژی نوێ بۆ تاوتوێکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی کار دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact