هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێی وایه وشكه‌ساڵی ته‌نیا 10% كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی ئاژه‌ڵداری هه‌بووه، ده‌شلێ "نرخی گوشت و شیره‌مه‌نی كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی كه‌مکردووەته‌وه."
فیراس سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "وشكه‌ساڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو كه‌رته‌كان هه‌یه، چونكه سروشتی مرۆڤ وایه به‌بێ ئاو ناتوانێت بژیت، یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به وشكه‌ساڵییه‌وه هه‌یه كه‌رتی ئاژه‌ڵدارییه، ڕاسته ئه‌مساڵ وشكه‌ساڵی بوو و ڕێژه‌ی بارانبارین كه‌متر بوو له ساڵی ڕابردوو، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا 10% كاریگه‌ری كردووەته سه‌ر كه‌رتی ئاژه‌ڵداری، ئه‌وه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆر نییه، كاریگه‌ریی زیاتر له‌سه‌ر گوندنشینان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی كه‌می باران له‌وه‌ڕی سروشتی نه‌بووه و ناچارن په‌نا ببه‌نه به‌ر ئالیكی ئاماده‌كراو."
به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ل گوتی"نرخی گۆشت و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی كه‌مکردووەته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك ڕاسته ئالیك كه‌مبووەته‌وه، به‌ڵام نرخی ئالیكی ئاماده‌كراو به‌رز نه‌بووەته‌وه، هه‌روه‌ها به‌رزی نرخی گۆشت و شیره‌مه‌نی خواستی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی زیاد کردووە."
فیراس سدیق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ساڵی 2018 تا 2020 وشكه‌ساڵی بوو، به‌ڵام ئه‌و كات كاره‌سات بوو، چونكه هه‌م وشكه‌ساڵی په‌یدابوو هه‌میش نرخی گوشت و شیره‌مه‌نی دابه‌زی، ئه‌مساڵ وشكه‌ساڵییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی گۆشت و شیره‌مه‌نی دانه‌به‌زیوه و كاریگه‌ریه‌كانی وشكه‌ساڵی كه‌م كردووته‌وه، به‌تایبه‌تی ئێمه له پڕۆژه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ لە هەرێمی کوردستان هه‌ر ئالیكی ئاماده‌كراو به‌كار دێنین، پێویستمان به ئالیكی سروشتی نیه."
قائید میرۆ