ھەولێرKDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9/2، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەدمیراڵ براد کووپەر فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ( CENTCOM )کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە ، دوایین پەرەسەندنەکانی بارۆدۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەدمیراڵ کووپەر کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست . سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هاریکاری و پشتیوانیی ئەمەریکا دووپات کردەوە. سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە جهنهراڵ كیڤن لامبێرد، فهرماندهى نوێی هێزهكانى هاوپهیمانان له عێراق و سووریا كرد کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی. ڕووبەرووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سووریا ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.