Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 07:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لەم وادەیە دەرماڵەی مامۆستایانی ھەرێمی کوردستان زیاد دەبێت
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان گوتی "لە سەرەتای ساڵی داھاتوو دەرماڵەی مامۆستایان لە ١٥٠ھەزار دینار بۆ ٣٠٠ھەزار دینار زیاد دەبێت." 

مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەنجامی سەردانی شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان زۆر باش بوو، باس لە زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان کرا، وەک چۆن مامۆستایانی عێراق دەگرێتەوە، بەھەمان شێوە مامۆستایانی ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی کۆمار پەسەند دەکرێت، بۆیە بڕین و زیادکردن وەک یەک ھەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.

سەردانی سەندیکای یەکێتی مامۆستایانی عێراقیشمان کرد، زۆریان پێ خۆشبوو پێکەوە بۆ ئەو مەبەستە کار بکەین، سەردانی جێگری سەرۆکی یەکەمی پەرلەمانی عێراقمان کرد، ئەویش لەگەڵمان ھاوسۆز بوو و کاردەکات بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە." 

مامۆستا  ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی "پەیاممان دایە حکوومەتی عێراقیش، لە ئایندە سەردانیشیان دەکەین، سەرۆکوەزیران بەھۆی ئەوەی دوێنێ لە مووسڵ بوو نەمانبینی، پەیاممان پێگەیاند، بۆیە ھیچ بەربەستێک نیە ھەرێمی کوردستان نەگرێتەوە، پێویست بوو لە پەرلەمانیش نوێنەرانی ئێمە خاڵێک زیاد بکەن و بەناو بیانگوتبووایە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بۆیە دەرماڵە لە ١٥٠ھەزار بۆ ٣٠٠ھەزار دینار زیاد دەکرێت، لە سەرتای ساڵی نوێ ئەو بڕیارە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن." 

 

بڵند ئیبراھیم  




دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو: گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:04

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه‌.

 
یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:27

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

 
جێگری پارێزگاری دھۆک باسی کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ دەکات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 15:12:08

دھۆک -KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەربارەی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە سەری ساڵ لە دھۆک گوتی "ئەو جۆرە بازاڕانە سوودی زۆریان ھەیە بۆ ساخبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی خۆمان، بۆیە بەپێی وەرز و کاتەکان فستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت دەکرێنەوە."

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact