Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 25 JAN 2026 00:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانووبەرە زانیاری لەبارەی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران بۆ KDP دەخاتەڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرەی میری دەڵێ، پرۆسەی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران بگاتە لامان تیمی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی خۆمان ھەیە و یەکسەر دەست بە تاپۆکردنیان دەکرێت.

د. لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە، تایبه‌ت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "ھێشتا پرۆسەی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران نەگەیشتووتە بەڕێوەبەرایەتیەکەی ئێمە، چونکە ئەو زەویانەی دابەش دەکرێن بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕن و دوای دابەشکردنیان وردبینیان بۆ دەکرێت، زەویەکانی پارچەی گەورەن دواتر ئیفراز دەکرێن و دەکرێنە پارچە پارچە ئینجا ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە دەکرێن و پرۆسەی تاپۆکردنیان بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە گوتیشی، "ھەرکاتێک ڕێکارەکان لە شارەوانی تەواو بوون و گەیشتە لای ئێمە ئەوە تیمی خۆمان ھەیە و یەکسەر دەست بە پرۆسەی تاپۆکردنیان دەکرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمانەوە.

پەیوەست بەو پارەیەی لەکاتی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران وەردەگیرێت د. لوقمان عومەر گوتی، "ئەو زەویانەی بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێن نرخی تاپۆکردنیان دیاریکراوە لە سەنتەری پارێزگا چەندە و لە قەزا و ناحیەکانیش چەندە، بەڵام پارەیەکی زۆر نیە.

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 22:01:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی نووری مالیکی وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق و پشتیوانی خۆی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەردەبڕێت.

 
نوێنەری حکوومەت لە ئیتاڵیا: ڤاتیکان خوازیارە ئەو مۆدێلە سەرکەوتووەی ھەرێم، لە عێراقدا جێگیر بکرێت

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:35

​ئیتاڵیا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، وردەکاریی سەردانەکەی سەرۆک مەسعوود بارزانی بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت؛ پاپای ڤاتیکان ستایشی پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیاش پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی لەپێناو پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا و ڕاگرتنی شەڕ دووپات کردووەتەوە.

 
"داڤۆس بۆ پێگەی ھەرێم، گۆڕینی دەرفەتە بۆ کاریگەریی نێودەوڵەتی"

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:51

هەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی سەڵاحەددین، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بەشداریی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس ٢٠٢٦ هەوڵێکی ستراتیژییە بۆ پێشاندانی توانای ئابووری، وزە و کەرتی تایبەت و گۆڕینی دەرفەتەکان بۆ کاریگەریی نێودەوڵەتی.

 
حکومەتی هەرێمی کوردستان 97 گەنجی دیکەی لە وڵاتی لیبیاوە گەڕاندەوە

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:46

ھەولێر-KDP. info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان، لێژنەیەکی باڵا و هاوبەش لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگییەکی چڕ و ورد لەگەڵ باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی فیدراڵ لە وڵاتی لیبیا، دوای کارکردنێکی زۆر و بەدواداچوونی ورد، سەرکەوتوو بوون لە گەڕاندنەوەی کاروانێکی دیکەی کۆچبەران.

 
ئیڤان جانێ بۆ KDP: سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دوو نوێنەری ئاشتیی جیهانن

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 13:01:50

سۆران-KDP.info- سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیریی ئاشووری دیانا ڕایدەگەیەنێت، دیداری سەرۆک بارزانی و قەداسەتی پاپای ڤاتیکان لەم کاتە هەستیارەدا، پەیامێکی بەهێزی ئاشتییە بۆ ناوچەکە و جیهان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact