Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 FEB 2026 14:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نازم ھەرکی: ھەوڵی جددی دەدەین ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکرێت
| KDP.info



شنگال -KDP.info- بەرپرسی لقی١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال گوتی "بڕیاری وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران لەبارەی ئاوارەکان دژی دەستوور، یاسا، بنەما نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤە، بەھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین و ھەموو ڕێگایەک دەگرینە بەر بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە جێ بەجێ نەکرێت."


نازم ھەرکی، بەرپرسی لقی١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بۆ داخستنی دەرگای کەمپەکان و هەژمارکردنی ئاوارەکانیش وەکو خەڵکی ئەو ناوچانەی بە ئاوارەیی لێی ماونەتەوە، بڕیارێکی دژی یاسا، دەستوور و ھەموو بنەماکانی نێودەوڵەتییە، ئەو بڕیارە سڕینەوەی ئاوارە و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکانیانە، سەرەڕای ئەوەی ئەوانە ماوەی ١١ ساڵە ئاوارەن، لەجیاتی ئەوەی بێن خزمەتیان بکەن و مافیان پێ بدەن، دوای ئەو کارەساتە بێن ھەوڵ بدەن ئاوارە نەھێڵن و ڕێ لە گەرانەوەیان بگیرێت، کارەساتێکی گەورەیە. پێویستە خەڵک بگەڕێتەوە سەر شوێن و زێدی خۆی، نەک بەو شێوەیە بڕیاری لەدژ بدرێت.  وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بودجەیەکی زەبەلاحی لەبەر دەست دایە، لەجیاتی ھاوکاری گەڕانەوەی ئاوارەکان بکات و قەرەبوویان بکاتەوە، جێگەی داخە تا ئێستا ھیچ خزمەتی نەکردوون، ئێستا بۆ مەبەستی سیاسی، وەزارەتی بەسیاسی کراو بڕیارێک دەردەکات یاسا و دەستور پێشێل دەکات و دیموگرافیای ناوچەکەیان دەگۆڕێت."
نازم ھەرکی گوتیشی "ھەموومان کارمان دژی ئەو بڕیارەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کردووە، تەنانەت ڕەنگە وەزیری کۆچ و کۆچبەران بانگێشتی پەرلەمان بکرێت، چونکە ئەوەی کراوە دژی مرۆڤایەتییە، ناکرێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت، ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت، لە عێراق دەستوور، یاسا و مافی مرۆڤ جێبەجێ ناکرێت و دژی ئاوارەکانن، چونکە وەزارەتێک بەسیاسی کراوە، ناکرێت بڕیاری سیاسی دژی ئاوارەکان بدەن."
دەشڵێت "ئەوان بڕیاریان داوە دەرگای کەمپەکان دابخرێن، ئاوارەکانیش لەکوێ ئاوارەن لەوێ نیشتەجێ بکرێن، ئێزدییەکان لە دھۆکن، لەوێ نیشتەجێ بکرێن ئەوانیش لە مێژوودا کەس نەیتوانیوە لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەریان بکات و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان، زیاتر لە ٧٠ فەرمانیان بەسەردا ھێندراوە بەڵام شوێنی خۆیان بەرنەداوە، بۆیە ئێستا عێراق بێت بە بڕیارێک ڕێ لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال بگرێت، کارەساتێکی گەورەیە و قابیلی قبوڵ نییە، ھەوڵی جدی دەدرێت بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکرێت."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 13:02:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە ئیبراھیم نفاع باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەبدولقادری برایان دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەھێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان.

 
ڕۆژ نوری شاوەیس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 10:02:35

فازڵ میرانی

 
دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌ لوتكه‌دا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 22:02:45

دکتۆر عرفان عه‌زیز

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact