Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 19 AUG 2026 14:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی باشترین خزمه‌ت به‌و زیاره‌تكاره‌ خۆشه‌ویستانه‌ ده‌كرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، ئەمساڵ بەشێوەیەکی زۆرباش و بەبێ هەبوونی هیچ گرفتێک پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی دەکەین.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئابی 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایگه‌یاند، "زیاره‌تكارانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ دێن و ده‌چنه‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق كاتێكی زۆریان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌ كوردستاندا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.

ئومێد خۆشناو، گوتی، "ئەمساڵ بە شێوەیەکی زۆرباش و بەبێ هیچ گرفتێک زیارەتکاران لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە تاوەکوو بازگەی شێراوە بەڕێ دەکەین. 

پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بەوە کرد، گشت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی باشترین خزمه‌ت به‌و زیاره‌تكاره‌ خۆشه‌ویستانه‌ ده‌كه‌ن.

بە گوتەی فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ژمارەی زیارەتکاران ئەمساڵ دەگاتە 150 هەزار کەس.




دوایین هەواڵەکان

سوپاسنامەی سكرتاریەتی سەرۆك بارزانی

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:22

هەولێر-KDP.info- سکرتاریەتی سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکی فەرمیدا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشتا ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی خەڵکی کوردستان، سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، و دیپلۆماتکارانی ناوخۆ و دەرەوە کرد کە لە ڕێگەی پەیام و پەیوەندییەکانیانەوە پیرۆزباییان ئاراستە کردبوو.

 
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی KDP.infoـوە ئامانج و قۆناغەکانی ڕیفۆرمی پۆلیس دەخاتە ڕوو

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:56

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ڕیفۆرمی پۆلیسی هەرێمی کوردستان تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە و بەردەوامیش دەبێت. بەگوێرەی وتەکانی بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکە، ئامانجی سەرەکی لەم پڕۆژەیە گۆڕینی کلتووری مامەڵەکردنی پۆلیس لەگەڵ هاووڵاتییان و بەنموونەییکردنی بنکەکانی پۆلیسە.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و تەواوی کارمەندانی ڕادیۆکە کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری سلێمانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا و ڕاسپاردەی پێویستی دان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتییان.

مالیکی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 19:08:45

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact