Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 12:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە دھۆک ٣٠٠ کورسی کارەبایی بەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت
| KDP.info


دھۆک -KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک گوتی "بە فەرمانی سەرۆک بارزانی و بە پشتگیری فەرماندە مەنسور بارزانی، ٣٠٠ کورسی کارەبایی بەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت لە دھۆک دابەشدەکرێت." 

دکتۆر نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ بە فەرمانی سەرۆک بارزانی و بە پشتگیری فەرماندە مەنسور بارزانی، لە مەراسیمێکی تایبەتدا ژمارەیەک کورسی کارەبایی بەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای دھۆک دابەش کرا، ٣٠٠ کورسی کارەبایی بەردەستە و کۆمەڵێک دکتۆر وەکو لیژنە سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن و بەپێی پێویستی کورسی بەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت."

دکتۆر نەوزاد عەبدوڵا گوتیشی "زۆر خەڵک ھەیە پێویستی بە خزمەتی جۆراوجۆر ھەیە، ئەمەش یەکێکە لە خزمەتەکانی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پشتگیری ڕاستەوخۆی فەرماندە مەنسور بارزانی، پێشکەشی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت، کە لە ھەموو سنووری پارێزگای دھۆک کورسی بەسەر خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەش دەکرێت." 

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی دەکات

TUESDAY, 14 JULY 2026 10:07:27

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکەکەی.

 
نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی گەیاندە میری قەتەر

TUESDAY, 14 JULY 2026 09:07:02

ھەولێر-KDP.info- لە سەردانەکەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆک مەسعود بارزانی گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر. هاوکات وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.info ڕایدەگەیەنێت کە میری قەتەر بەرزترین پێزانینی بۆ ئەم هاوسۆزییە مێژووییەی گەلی کوردستان هەبووە.

 
نەوزاد شێخ کامیل: خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکرا

MONDAY, 13 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکی دیکەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکرا، کە بریتییە لە کاراکردنی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە.

 
هێمن هەورامی لە لقی ٤: ڕێگرییەکانی بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕوون دەکاتەوە

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

سلێمانی-KDP.info- د. ھێمن ھەورامی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی، لە سەردانێکیدا بۆ لقی ٤ی سلێمانی، وێڕای تاووتوێکردنی پلانی نوێی ڕێکخستنەکان، پڕۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی دامەزراوە دەستوورییەکانی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسی بۆ ھەڤاڵانی سلێمانی شیکردەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حوسێن بایەزید ھەرکی) دەکات

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حوسێن بایەزید ھەرکی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact