Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 10 MAR 2026 12:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مه‌حموود ئێزدی: پارتی به‌رده‌وامه‌ له‌ خزمه‌تکردنی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا
| KDP.info


نه‌ینه‌وا -KDP.info- یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "پارتی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ دابووه‌ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان بكات."

مه‌حموود ئێزدی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ نه‌ینه‌وا به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "نزیكه‌ی سێ ساڵه‌ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستبه‌كار بووه‌، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی هه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا، به‌تایبه‌تی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، عه‌بدولقادر ده‌خیل و جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا سیروان ڕۆژبه‌یانی، دەربارەی خزمه‌تگوزاری كه‌مته‌رخه‌میمان نه‌كردووه‌، چونكه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگری پارێزگار له‌سه‌ر خه‌ت بووینه‌ و ئه‌وه‌ندەی توانیبێتمان وه‌ك حزب داواكاری خه‌ڵكی نه‌ینه‌وامان گه‌یاندووەته‌ ئیداره‌ و ئەنجامیشی هه‌بووه‌."
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ نه‌ینه‌وا گوتیشی "پارتی به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی نه‌ینه‌وای كردووه‌، به‌ هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییەکانەوە، هه‌تا له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه‌ كێشه‌ی هاووڵاتییانمان چاره‌سه‌ر كردووه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ بازگه‌كان بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كران."
مه‌حموود ئێزدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "ئێمه‌ خۆمان به‌ غریب نابینین له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، چونكه‌ پارتی هه‌ر له‌ دامه‌زارندنیه‌وه‌ تا ئێستا لە نه‌ینه‌وا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بووه‌، نه‌ینه‌وا پارێزگای پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانه‌، فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانییه‌ ئێمه‌ خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین و له‌گه‌ڵ داواكاری ڕه‌وای خه‌ڵك بین به‌بێ جیاوازی."

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

کەشوهەوا نەبووە ڕێگر، حکوومەت ڕێگەی دهۆک - باعەدرێ پێش وادەی خۆی تەواو دەکات

TUESDAY, 10 MARCH 2026 12:03:17

دهۆک-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ڕێگەوبان بەردەوامە. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبانی دهۆک مژدەی ئەوە دەدات کە پڕۆژەی ڕێگەی دهۆک - باعەدرێ، سەرەڕای ئاستەنگەکانی کەشوهەوا، زووتر لە کاتی دیاریکراوی خۆی دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.

 
هەرێمی کوردستان یادی ڕۆژی جلی نەتەوەیی وەک هێمایەک بۆ پێکەوەژیان دەکاتەوە

TUESDAY, 10 MARCH 2026 11:03:58

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، یادی ڕۆژی جلی نەتەوەیی دەکرێتەوە. لەم ڕۆژەدا هاووڵاتیان، فەرمانبەران و قوتابیان بە پۆشینی جلی ڕەسەنی نەتەوەیی، تابلۆیەکی دەوڵەمەندی کلتووری و پێکەوەژیان پێشان دەدەن.

 
ڕاگەیاندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

TUESDAY, 10 MARCH 2026 11:03:10

هەولێر-KDP.info- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی توندی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر بڵاوکردەوە و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات سنوورێک بۆ گرووپە لەیاسادەرچووەکان دابنێت.

 
یادی ڕاپەڕینی شکۆداری سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پیرۆز بێت

TUESDAY, 10 MARCH 2026 10:03:25

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یادی ٣٥ ساڵەی ڕاپەڕینی شکۆداری دەڤەرەکانی (سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە پاراستنی قەوارەی هەرێم و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان دەکاتەوە.

 
پۆشینی جلوبەرگی کوردی نیشانەی شانازیکردنە بە ڕەچەڵەک و مێژووی پڕ سەروەریی کورد

MONDAY, 09 MARCH 2026 23:03:57

دهۆک-KDP.info- بەبۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی کوردییەوە، د. ڤیان سلێمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی کلتوور و فۆلکلۆری کوردی دەکاتەوە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە شوناسی نەتەوەیی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact