Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 15 MAR 2026 11:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

٢٠ ساڵ خزمەت بە مرۆڤایەتی
| KDP.info


موسا ئەحمەد

4ی ئاب بیست ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ماڵێكی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ باوه‌شی پڕ له‌ میهره‌بانی و گه‌رموگوڕیی كوردانه‌ی كردۆته‌وه‌ و هیوا و ئومێدی بۆ كوردستانیان و مرۆڤایه‌تی له‌ ناوچه‌كه‌دا دروستكردووه‌.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی توانیویه‌تی بارزانی ئاسا كلتووری جوان و ده‌وڵه‌مه‌ندی مرۆڤیی كوردستانیان ڕێكبخات و پیشانی جیهانی مرۆڤی بدات.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌دا نوێنه‌رایه‌تیه‌كی جوانی كوردستانیانی كردووه‌، هه‌قیقه‌تی په‌رۆشی مرۆڤی كوردی بۆ پێكه‌وه‌ ژیان و ڕێزگرتن له‌ به‌ها مرۆڤییه‌كان گه‌یاندووەته‌ جیهانی مرۆڤایه‌تی.

له‌ بیست ساڵی تێكۆشانی مرۆڤیدا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ خه‌م و مه‌ینه‌تییه‌كانی كوردستانیان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دابووه‌، هه‌موو كات پلانی هه‌بووه‌ بۆ دروستكردنی مرۆڤێكی به‌هێز و كه‌شێكی ئه‌رێنی پێكه‌وه‌ ژیان.

له‌ یادی بیست ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا سوپاس و پێزانینمان هه‌یه‌ بۆ هاووڵاتیانی كوردستان، بۆ سه‌رمایه‌دارانی خێرخوازیی كوردستان، كارمه‌نده‌ ماندوونه‌ناسه‌كان، خۆبه‌خشان، هاوبه‌شانمان له كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌‌ جیهانییه‌كان.

هاوكات سوپاس بۆ سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران، كه‌ به‌رده‌وام پاڵپشت و رێنیشانده‌رمان بوون.

پیرۆز بێت له‌ كوردستانیان و مرۆڤدۆستانی جیهان.

 

* سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی




دوایین هەواڵەکان

کابینەی نۆیەم بە کردار سەلماندی كە خزمەتکردنی مرۆڤ و ژیانی شایستە ئەولەویەتی کاری حکوومەتە

SUNDAY, 15 MARCH 2026 11:03:59

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە چین و توێژە جیاوازەکان، کەرتی چاودێری کۆمەڵایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆوە دەبینێت. یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وردەکاری ئەو دەستکەوتانە دەخاتە ڕوو.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (حەمەد عوسمان حەمەدەمین) دەکات

SUNDAY, 15 MARCH 2026 10:03:09

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمەد عوسمان حەمەدەمین) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
شارەزوور و ھەورامان، بە نەمامچاندن یادی ١٢٣ ساڵەی بارزانی نەمر دەکەنەوە

SATURDAY, 14 MARCH 2026 23:03:00

​شارەزوور-KDP.info-​ بە بۆنەی ١٢٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی کورد، مستەفا بارزانی نەمر، لە سنووری قەزاکانی خورماڵ و سەیدسادق ھەڵمەتێکی بەرفراوانی نەمامچاندن ئەنجام درا.

 

لقی ٦ی ئەورووپای پارتی یادی بارزانیی نەمری بەرز ڕاگرت

SATURDAY, 14 MARCH 2026 22:03:00

ئەورووپا-KDP.info-​ لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی، یادی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی، بارزانیی نەمری کردەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئەو کارێزمایە لە یەکخستنی گەلی کورد و خەبات لە پێناو مافە ڕەواکاندا.

 

سەرۆکی حکوومەت و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

SATURDAY, 14 MARCH 2026 21:03:00

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تۆم باڕاک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و بە توندی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لە بەغدا شەرمەزار کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact