Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 AUG 2026 16:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کەرکووک... 44ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ھونەرمەند عەلی مەردان بەرز ڕاگیرا
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info- بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ھونەرمەندانی گەورەی کورد و نووسەر و ڕۆشنبیران و ئەدیبان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان، بە سەرپەرشتی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان و بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی ھونەر و وێژەیی کوردی - لقی کەرکووک، ڕێوڕەسمی ٤٤ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ھونەرمەند عەلی مەردان بەرز ڕاگیرا.

بڕگەکانی مەراسیم چەندین چالاکیی ھونەری و ڕۆشنبیرییان لە خۆ گرتبوو، کە گوزارشت بوون لە بەرھەم و ژیانی ھونەرمەند (عەلی مەردان).

لەم مەڕاسیمەدا ڕێزلێنان بەخشرایە بنەماڵەی ھونەرمەندانی گەورەی شارەکە، لەوانە: بنەماڵەکانی (عەلی مەردان، شکور خەیات، سەڵاح داودە، حوسێن عەلی، سابیر کوردستانی، ھابە).

دواتریش ژمارەیەک ھونەرمەندانی گەورەی کورد بە چەند پارچە موزێکێک یادی ھونەرمەندی گەورەی کورد عەلی مەردانیان کردەوە و مەڕاسیمەکەیان پڕبایەختر کرد.




دوایین هەواڵەکان

سوودانی پیرۆزبایی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 16:08:18

بەغدا-KDP. info-  محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی کرد.

 
پەیامی پیرۆزبایی عەلی زەیدی بۆ ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 15:08:38

بەغدا-KDP. info-  بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی دەکات. سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و جەختی لەسەر گرنگیی کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی عێراق کردەوە.

 
پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، عەلی حوسێن ئاماژە بە نزیکبوونەوەی باش دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 14:08:11

سلێمانی-KDP.info-  عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین گوتی، لە ڕۆژانی داهاتوودا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی گرنگ دەکرێت.

 
لە سلێمانی بە شکۆوە یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوو

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 14:08:46

سلێمانی-KDP.info- ڕۆژی ١٦ی ئاب، لە هۆڵی بۆنەکانی لقی ٢١ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١، هەڤاڵانی لق و ناوچەکان و جەماوەرێکی بەرچاو، یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بە شکۆوە بەڕێوەچوو.

 
16ی ئاب،(80)ـەیەمین دەیەی پارتیمان، هۆشیاری، ئیرادە، کار، دەستکەوت و قوربانیدان

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 13:08:59

فازڵ میرانی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact