Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 FEB 2026 14:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ڕۆژنامەی ئەڤرۆ: جێگەی ستایش و دەستخۆشین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی بیست و دووەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (ئەڤرۆ)، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و کادیر و کارمەندانی ڕۆژنامەی ئەڤرۆ کرد.

دەقی پەیامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ڕۆژنامەی ئەڤرۆ.

بەڕێزان/ سەرنووسەر و کادیر و کارمەندانی ڕۆژنامەی ئەڤرۆ

بە بۆنەی بیست و دووەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (ئەڤرۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوە و نووسەران و خوێنەرانی ھێژای ڕۆژنامەکەتان دەکەین، جێدەستی ڕۆژنامەکەتان لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا دیارە، بۆیە جێگەی ستایش و دەستخۆشین.

ڕۆژنامەی (ئەڤرۆ) خاوەن تایبەتمەندیی خۆیەتی و، ھەمیشە دەنگی ھاووڵاتییانی دەڤەرەکەی گەیاندووە و، خزمەتێکی زۆری بە کایەی ڕۆژنامەگەری و ڕۆشنبیری کردووە.

دووبارە لەم یادەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونیی ڕۆژنامەی (ئەڤرۆ) دووپات دەکەینەوە، ھیواخوازین ھەردەم لە پێشکەوتن دابن.

 

بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٥




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 13:02:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە ئیبراھیم نفاع باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەبدولقادری برایان دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەھێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان.

 
ڕۆژ نوری شاوەیس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 10:02:35

فازڵ میرانی

 
دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌ لوتكه‌دا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 22:02:45

دکتۆر عرفان عه‌زیز

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact