Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 07:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە قەزاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش، پرۆژەیەک بۆ ٥٠ گوند جێبەجێ دەکرێت
| KDP.info


ئاکرێ -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ ئاشکرای کرد "لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش ٥٠ پڕۆژەی ڕێگای گوندەکان بە گوژمەی چوار ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت. 

ئەندازیار موحسن میرانی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆری بە پڕۆژەی ڕێگاوبانی گوندەکان داوە، ئێستا نزیکەی ٥٠ ڕێگا بۆ گوندەکان لە دروستکردن، قیڕتاوکردن و نوژەنکردنەوە بە گوژمەی ٤ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار کاریان تێدا دەکرێت، لەوانە نوژەنکردنەوەی ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەلەک، ئۆڤەر پاسی سیگردک، ڕێگای گوندی مەموزین، لە ناوچەی نەھلە لە دینارتە ڕێگای ١٨ گوند دروست دەکرێت و نوژەن دەکرێنەوە، لە بجیل ڕێگای ١٤گوند دروست دەکرێن و نوژەندەکرێنەوە، لە گردەسێنیش ڕێگای ١٣ گوند دروست دەکرێن و نوژەن دەکرێنەوە." 

ئەندازیار موحسن میرانی گوتیشی "لە قەزای بەردەڕەش ٢٦ پڕۆژە لە جێبەجێکردندان، ٦٠%ی کارەکانیان تەواو بووە و ٤٠%یشی کاری تێدا دەکرێت، وەکو نوژەنکردنەوەی گوندی خراپ سەعدون، گرکەچوو، گرێگا، بەردەسۆر، گەویلان بۆت، گربەدەوی نوێ، خواروک، دالەڕێ، ڕێگای چەمە، دووسەرە بۆ تربەسپی، بەردەڕەش بۆ بشیریان قۆناغی یەکەم، گوندی کانی ھەسپان، دووسەرە و قادسیە، ھەندێ پڕۆژەی دیکەش بە گوژمەی ملیارێک و ٨٠٠ملیۆن دینار کاریان لەسەر دەکرێت." 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو: گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:04

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه‌.

 
یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:27

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

 
جێگری پارێزگاری دھۆک باسی کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ دەکات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 15:12:08

دھۆک -KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەربارەی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە سەری ساڵ لە دھۆک گوتی "ئەو جۆرە بازاڕانە سوودی زۆریان ھەیە بۆ ساخبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی خۆمان، بۆیە بەپێی وەرز و کاتەکان فستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت دەکرێنەوە."

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact