Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 17:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە ناو ئۆپۆزیسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان!
| KDP.info


عارف ڕوشدی

ئۆپۆزیسیۆنی نیشتیمانپەروەر، خاوەن پرینسیپ و بەرنامەی نیشتیمانین، بە بیرۆکە هەنگاوی ئەرێنی ڕکابەری دەکەن و هەوڵ دەدەن  بۆ کۆمەڵانی خەڵک بیسەلمێنن، دەتوانن باشتر سەروەری وڵات و مافە ڕەواکانی گەل  بپارێزن، لە بواری  خزمەتگوزاریدا، پلانی چالاکتریان دەبێت لە هەموو بوارەکان.

بەڵام بە داخەوە، به‌شێك له‌وانەی لە هەرێمی کوردستاندا خۆیان بە ڕکابەر دەناسێنن، 100% پێچەوانەی بنەماکانی کاری ڕکابەرین، بەڵکو لە هەوڵێکی بێوچانی کۆنەپارێزیدان، بۆ ئەوەی هەرچی سیمای نەتەوەیی نیشتیمانی هەبێت، بە هزری ملکەچانە بەربەرچی بدەنەوە.

شێلگیرانە دژی پرۆسەی بە مەدەنیکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانن.

دژی پرۆسەی بە بانکیکردنن (هەژماری من).

دژی پرۆسەی سەردەمیانەی (ڕووناکی)ـن. 

دژی پرۆسەکانی پتەوکردنی ژێرخانی کۆمەڵگەی کوردەوارین. 

دژی هەر ڕێککەوتنێکی سەربەرزانەن لەگەڵ بەغدا. 

سەرچاوەی هەڵای ڕاگەیاندنی چەواشەکارین. 

هاندەری یاخیبونی گەنجانن لە هزری نیشتیمانپەروەری و  بێ هیواکردنیانن. 

ئەم بە ناو ئۆپۆزیسیۆنانە ناتوانن هەڵگری شوناسی (ئۆپۆزیسیۆن)ـی ڕاستەقینە بن، بەڵکو تەنیا دژبەری ژیان و خاوەن پیشەی هەرزانفرۆشن.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.

عه‌بدولڕحمان سدیق: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردار كاری بۆ ژینگه‌ كردووه‌

THURSDAY, 16 APRIL 2026 15:04:31

هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت "له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كردار كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ ببنه‌ ڕۆژی ژینگه‌." 

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact