Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 10 MAR 2026 12:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"زانیاری لەبارەی پرۆسەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم"
| KDP.info


بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "لیژنەیەکی ھەڵسەنگاندن لە بەغدا پێکھاتووە، بۆ ئەوەی بزانێت زیانەکانی بەر کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان گەیشتوون چەندە و کەی دەتوانن ھەناردەکردنەوە دەستپێبکەنەوە، ھاتنی لیژنەکەش بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی کارەکانیەتی، بۆیە بەغدا هۆکاری دواکەوتنی ھەناردەکردنەوەی نەوت دەزانێت و نابێتە ڕێگر لەبەردەم ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان، لەبەر ئەوەی ھەوڵ دەدرێت بەزووترین کات کاری تێدا بکرێت و بەرھەمی نەوت ئاسایی بکرێتەوە."


د.سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لیژنەیەک بۆ ھەڵسەنگاندنی زیانەکان پێکهاتووە، وەکو ئەرکی سەرەتایی کاری خۆیان کردبوو، بەڵام پێویستیان بە دەرخستەیەک ھەیە بۆ ئەوەی بزانن ھەر کێڵگەیەک چەند زیانی بەرکەوتووە و کەی دەتوانن دەست بەکار بکەنەوە، خشتەیەکیان داناوە کامە کێڵگە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و کامە کۆمپانیا زیانی بەرکەوتووە و چەند ماوەی پێویستە تا بەرھەم ئاسایی بکەنەوە، بۆیە وەکو سەرەتا زانیاریان دابوو بە وەزیری نەوت، ئەویش ڕاپۆرتی خۆی داوە، توانای بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم ئێستا ٨١ھەزار بەرمیل نەوتە، ئەوەی دیکە وەستاوە تاوەکو چاکدەکرێتەوە، زۆرترین زیانیش بەر (دی ئێن ئۆ) کەوتووە، بۆیە ھەر کێڵگەیەک ماوەیەکی دیاریکراوی دەوێت تا کێشەکانی چارەسەر دەکات، بۆیە وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوە کردووە، پێویستە دەستپێکردنەوەی نەوتی ھەرێم، لە ١٠٠ھەزار بەرمیل کەمتر نەبیت بۆ ھەناردەکردنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات، تربایینەکان ناتوانن لەوە کەمتر کار پێبکەن، چونکە تێچووی زیاترە لە قازانج، بۆیە لیژنەکە ھەڵسەنگاندنی خۆی کردووە و ھاتنەوەشیان بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوامیدانە بە کاری خۆیان."

د.سەباح سوبحی گوتیشی "بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کراوە، پێویستە ھەرێمی کوردستان ٢٣٠ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات، وەزارەتی نەوتی عێراق ئێستا خۆی بەرپرسە، بۆیە پەلەیانە کاری چاککردنەوە تەواوبێت و دەست بە ھەناردەی نەوت بکەنەوە، چونکە لە ھەرێمی کوردستان ٤ کێڵگەی سەرەکی زیانیان بەرکەوتووە، زیانەکەیشیان ١٨٠ھەزار بەرمیل نەوت بووە.
خاڵێک ھەبوو، گوایە پێویستە نەوت ھەناردە بکرێت ئەوکات مووچە ڕەوانە بکرێت، بەڵام گفتوگۆی لەسەر کراوە و خۆیشیان بۆیان ڕوونبووەتەوە زیان بەر نەوتی ھەرێمی کوردستان کەوتووە، چوارچێوەی ھەماھەنگیش لەوە گەیشتوون، لیژنەی ئەوانیش شتەکانی ڕوونکردۆتەوە، وەزارەتی نەوتیش زانیاری ھەیە، بۆیە دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نابێتە ڕێگر لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

کەشوهەوا نەبووە ڕێگر، حکوومەت ڕێگەی دهۆک - باعەدرێ پێش وادەی خۆی تەواو دەکات

TUESDAY, 10 MARCH 2026 12:03:17

دهۆک-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ڕێگەوبان بەردەوامە. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبانی دهۆک مژدەی ئەوە دەدات کە پڕۆژەی ڕێگەی دهۆک - باعەدرێ، سەرەڕای ئاستەنگەکانی کەشوهەوا، زووتر لە کاتی دیاریکراوی خۆی دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.

 
هەرێمی کوردستان یادی ڕۆژی جلی نەتەوەیی وەک هێمایەک بۆ پێکەوەژیان دەکاتەوە

TUESDAY, 10 MARCH 2026 11:03:58

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، یادی ڕۆژی جلی نەتەوەیی دەکرێتەوە. لەم ڕۆژەدا هاووڵاتیان، فەرمانبەران و قوتابیان بە پۆشینی جلی ڕەسەنی نەتەوەیی، تابلۆیەکی دەوڵەمەندی کلتووری و پێکەوەژیان پێشان دەدەن.

 
ڕاگەیاندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

TUESDAY, 10 MARCH 2026 11:03:10

هەولێر-KDP.info- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی توندی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر بڵاوکردەوە و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات سنوورێک بۆ گرووپە لەیاسادەرچووەکان دابنێت.

 
یادی ڕاپەڕینی شکۆداری سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پیرۆز بێت

TUESDAY, 10 MARCH 2026 10:03:25

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یادی ٣٥ ساڵەی ڕاپەڕینی شکۆداری دەڤەرەکانی (سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە پاراستنی قەوارەی هەرێم و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان دەکاتەوە.

 
پۆشینی جلوبەرگی کوردی نیشانەی شانازیکردنە بە ڕەچەڵەک و مێژووی پڕ سەروەریی کورد

MONDAY, 09 MARCH 2026 23:03:57

دهۆک-KDP.info- بەبۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی کوردییەوە، د. ڤیان سلێمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی کلتوور و فۆلکلۆری کوردی دەکاتەوە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە شوناسی نەتەوەیی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact