Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 10 MAR 2026 13:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی: پارتی هەمیشە بەرەو سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 7/7، مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیری ئۆرگانەکانی پارتی کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی، تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

جێگری سەرۆکی پارتی، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، نابێت بە هەڕەشە و مەترسی بۆ هیچ لایەک و هەمیشە فاکتەرێکی سەرەکی سەقامگیریی و ئارامی دەبێت لە ناوچەکەدا. هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی گرینگی جەنابی سەرۆک بارزانی دا لە نزیکردنەوەی لایەنە کوردستانییەکان لەیەکتر بە تایبەتی لە ڕۆژئاڤای کوردستان و هەروەها لە کارکردن بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

لە بارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش، جێگری سەرۆکی پارتی، ئاماژەی دا کە کێشەی ئێمە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی، چونکە بەداخەوە لە بەغدا، بە شێوەیەکی ناڕەوا و نادادپەروەرانە و بە جیاکاری  و بە شێوەیەکی نادەستووری، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت.

جەختیشی کردەوە کە عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش قەوارەیەکی دەستووریی هەیە و دەبێ ڕێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگیرێت. دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەرگیز دەستبەرداری هیچ مافێکی دەستووری خۆی نابێت. ئاماژەشی بەوە دا کە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا لە بەغدان بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا، کێشەی مووچەبڕینی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێت.

جێگری سەرۆکی پارتی گوتیشی: پارتی بە ڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، داکۆکیکار و پارێزەری یەکەم و سەرەکی ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان و گەرەنتی پاراستنی هەرێمە، بۆیە بەهێزبوونی پارتی، بەهێزبوونی کوردستانە و پارتی بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، هەمیشە بەرەو سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت.




دوایین هەواڵەکان

کەشوهەوا نەبووە ڕێگر، حکوومەت ڕێگەی دهۆک - باعەدرێ پێش وادەی خۆی تەواو دەکات

TUESDAY, 10 MARCH 2026 12:03:17

دهۆک-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ڕێگەوبان بەردەوامە. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبانی دهۆک مژدەی ئەوە دەدات کە پڕۆژەی ڕێگەی دهۆک - باعەدرێ، سەرەڕای ئاستەنگەکانی کەشوهەوا، زووتر لە کاتی دیاریکراوی خۆی دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.

 
هەرێمی کوردستان یادی ڕۆژی جلی نەتەوەیی وەک هێمایەک بۆ پێکەوەژیان دەکاتەوە

TUESDAY, 10 MARCH 2026 11:03:58

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، یادی ڕۆژی جلی نەتەوەیی دەکرێتەوە. لەم ڕۆژەدا هاووڵاتیان، فەرمانبەران و قوتابیان بە پۆشینی جلی ڕەسەنی نەتەوەیی، تابلۆیەکی دەوڵەمەندی کلتووری و پێکەوەژیان پێشان دەدەن.

 
ڕاگەیاندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

TUESDAY, 10 MARCH 2026 11:03:10

هەولێر-KDP.info- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی توندی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر بڵاوکردەوە و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات سنوورێک بۆ گرووپە لەیاسادەرچووەکان دابنێت.

 
یادی ڕاپەڕینی شکۆداری سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پیرۆز بێت

TUESDAY, 10 MARCH 2026 10:03:25

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یادی ٣٥ ساڵەی ڕاپەڕینی شکۆداری دەڤەرەکانی (سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە پاراستنی قەوارەی هەرێم و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان دەکاتەوە.

 
پۆشینی جلوبەرگی کوردی نیشانەی شانازیکردنە بە ڕەچەڵەک و مێژووی پڕ سەروەریی کورد

MONDAY, 09 MARCH 2026 23:03:57

دهۆک-KDP.info- بەبۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی کوردییەوە، د. ڤیان سلێمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی کلتوور و فۆلکلۆری کوردی دەکاتەوە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە شوناسی نەتەوەیی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact