Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 17:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ KDP: ١٠٠٪ خۆبژێویمان تێپەڕاندووە و هەناردەش دەکەین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەم، گرنگیدان بووە بە بەرهەمی ناوخۆ، بەتایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ و تایبەتتر هێلکەی خواردن، بۆیە لەم ڕوانگەیەوە سەرکەوتین و ئێستا ئێمە هەناردەکاری هێلکەین.

ڕێباز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە هەرێمی کوردستان (٥٠) پڕۆژەی هێلکەی خواردنمان هەیە و توانای بڕی بەرهەمی ڕۆژانەیان دەگاتە ٢٣ هەزار کارتۆن هێلکە، هەر کارتۆنێک ٣٦٠ هێلکە لەخۆ دەگرێت، تایبەت بە پارێزگای هەولێر ٢٨ پڕۆژەی هێلکەی خواردنمان هەیە و بەرهەمی ڕۆژانەیان ١٣ هەزار کارتۆن هێلکەیە، بەڵام ئێمە لە هەولێر پێویستیمان بە ٣ هەزار کارتۆن هێلکەیە، بەم پێیەش بێت ١٠٠٪  قۆناغی خۆبژێویمان تێپەڕاندووە و هەناردەش دەکەین، چونکە بە ڕێژەکی زۆر لە پێویستیی ناوخۆ زیاترە، بۆیە بە نرخێکی باش و جێگیر دەست هاووڵاتیان دەکەوێت، کە ڕۆژانە هێلکەی خواردن هەناردەی ناوەڕاست و باشووری عیراق دەکەین بە هۆی بەرزیی کوالێتیی هێلکەکەشەوە داواکاریی زۆری لەسەرە لەلایەن هاووڵاتیانی ئەوانەوە، کە بەپێی ستانداردی جیهانی پێویستیی هەر تاکێک بۆ خواردن لە نێوان ١٣٠ بۆ ١٥٠ هێلکەدایە لە ساڵێکدا.

ڕێباز گوتیشی، هەموو پڕۆژەکان بەپێی ستانداردی جیهانی و بە باشترین کوالێتی بنیاد نراون، هەروەها بەردەوام لیژنەی تایبەتمەندمان سەردانی هەموو پڕۆژەکان دەکەن و ڕێنماییان پێ دەدەن و لە ڕەوش و کاروبارەکانیان ئاگادار دەبن، ئێمە لە پارێزگای هەولێر پڕۆژەمان هەیە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان گەورەترین پڕۆژەیە، کە بە تەنیا لە توانایدایە ٤٠٪ی پێویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

ناوبراو پەیوەست بە بەرنامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەکو پاڵپشت بۆ خاوەن پڕۆژەکان ئاماژەی دا، بە هەموو شێوەیەک هاوردەکردنی هێلکەی خواردن قەدەغەیە، هەر ئەوەشە وای کردووە هەموو پڕۆژەکان کارا و بەرهەمدار بن، هەروەها لەم کابینەیەدا بە ڕژدی کار لەسەر کەمکردنەوەی تێچووی پرۆژەکان کراوە، بە نموونە لێخۆشبوونی گومرگی هەیە بۆ هەندێک لەو بەرهەمانەی کە لە ناوخۆدا نین، وەک (سۆیا، ڕۆنی ڕووەکی و زێدەی ئالیک)، لەگەڵ هەژمارکردنی کارەبای پڕۆژەکانی هێلکەی خواردن بە کشتوکاڵی لە بری بازرگانی.

دەشڵێت، مریشکی هێلکەی خواردن لە تەمەنی ٢٠ هەفتەیی دەست بە هێلکەکردن دەکات تا تەمەنی ٩٠ هەفتەیی بەردەوام دەبێت، لەم ماوەیەدا ڕێژەی هێلکەکردنی بە نزیکەی٣٦٠ دانە دەبێت، پاش تێپەڕبوونی تەمەنیان بەرهەمی ‌هێلکە بەرەو کەمی دەچێت، بۆیە پڕۆژەکان ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەوەی بۆشایی گەورە لە بڕی بەرهەم دروست نەبێت و هەموو کات مریشکی ئامادەکراوی ٢٠ هەفتەییان دەبێت تا بەردەوام بەرهەمدار بن، ئەم پڕۆژانەش بە هەزاران هەلی کاری راستەوخۆیان ڕەخساندووە، چونکە پڕۆژەمان هەیە زیاتر لە ١٠٠ کارمەندی لەخۆ گرتووە و ٩٥٪ی دەستی کاری خۆماڵییە و کرێکارەکانش خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

 

بۆتان به‌هرام خۆشناو

 

 

 




دوایین هەواڵەکان

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.

عه‌بدولڕحمان سدیق: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردار كاری بۆ ژینگه‌ كردووه‌

THURSDAY, 16 APRIL 2026 15:04:31

هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت "له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كردار كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ ببنه‌ ڕۆژی ژینگه‌." 

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

THURSDAY, 16 APRIL 2026 10:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆک بارزانی، لە ٣٩مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێکی تری لە دژی گەلی کورد ئەنجام دا کە بریتی بوو لە کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact