ھەولێر-KDP. info - پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/7/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كى گونجاو بۆ كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا. له‌مباره‌یه‌وه ئومێد و گه‌شبینیى خۆیان به هه‌وڵه‌كان و بوونى نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى نیشان دا و دووپاتیان كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه.
به‌ڕێز ئه‌لمه‌شهه‌دانى سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ لێكگه‌یشتن و لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى هاوبه‌شییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى، كرد.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ به‌ڕێز ئه‌لمه‌شهه‌دانى و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو چاره‌سه‌ریدا، دووپاتى كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان له هه‌ڵبژاردنى گشتیى داهاتووى عێراق كرد.