هه‌ڵه‌بجه -KDP.info- ڕۆژی شه‌ممه 5/7/2025 ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیان كرد، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه وێڕای ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك بارزانی و سیاسه‌ته‌كانی به‌نیسبه‌ت هه‌ڵه‌بجه، كۆمه‌ڵێك داواكارییان خستە ڕوو، سه‌رۆك بارزانیش پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه و پرۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌ڵه‌بجه ده‌ربڕی."
دكتۆر محه‌ممه‌د خورشید به‌پرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ لای سه‌رۆك بارزانی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگه‌یاند "ئه‌و دیداره له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام درا، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا داوای دیداره‌كه‌یان كردبوو، دیاره ئه‌نجوومه‌نه‌كه له كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ڵه‌بجه له زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان پێکهاتووە."
د.محه‌ممه‌د ڕوونیكرده‌وه "له سه‌ردانه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بیروڕا و داواكاری خۆیان له‌خزمه‌ت سه‌رۆك بارزانیدا باس كرد و ده‌ستخۆشییان له هه‌وڵه‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كرد و سوپاسی سه‌رۆك بارزانی‌یان كرد بۆ پشتیوانییه‌كانی له هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كاتی خۆی به‌بڕیاری سه‌رۆك بارزانی جێبه‌جێ كراون و ڕۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فراكسیۆنی پارتییان له به‌غدا بۆ بەپارێزگابوون و خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه به‌رز نرخاند."
به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دەڵێت، "ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆمه‌ڵێك داواكارییان بۆ خزمه‌تی هه‌ڵەبجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان هەبوو كه هه‌م به‌شێوه‌ی زاره‌كی و هه‌م به‌شێوه‌ی نووسراو پێشكه‌شیان كرد، سه‌رۆك بارزانی پێی گوتن "منیش وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له‌گه‌ڵتان ده‌بم و هاوكار و پشتیوانتان ده‌بم بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه."
د.محه‌ممه‌د ئاماژیشی دا، "له‌و دیداره‌دا باسی ئه‌و قه‌یرانسازیی و به‌ربه‌ستانه كراوه كه به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستی كردووه، به‌تایبه‌تی له‌باری داراییه‌وه، به‌پێی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كرانه‌وه‌ی باری دارایی هەیە، گەشبینین له داهاتوو به پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستی ئاوه‌دانی زۆر زیاتر دەگاته هه‌ڵه‌بجه و ئه‌مه به چاوی خۆمان ده‌بینین."
سه‌لاح جه‌لال