سلێمانی-KDP.info- ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی، ئه‌گه‌رچی تیرۆریستانی داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه لاواز بوون، به‌ڵام له ڕووی ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیاوه هێشتا به‌هێزن ده‌شڵێ، جووڵه‌ی داعش له عێراق هه‌ر ماوه، ناوه ناوه كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی كه‌ركووك، حه‌مرین، نزیك به‌غدا و بیابانه‌كانی ڕوممادی.
فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "هێشتا جووڵه‌ی داعش له عێراق هه‌ر ماوه، ناوه ناوه كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی كه‌ركووك، حه‌مرین، نزیك به‌غدا و بیابانه‌كانی ڕوممادی، به‌ڵام له ناو هه‌رێمی كوردستان هیچ جووڵه‌یه‌كی نه‌ماوه، ته‌نیا وەک شانه‌ی نووستوو هه‌بوون، ئه‌ویش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانەوه یان ده‌ستگیر كراون یانیش كوژراون.
ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شڵێت، زۆرترین جووڵه و كرده‌ی تیرۆریستیی داعش له ساڵی 2018 تۆمار كراوه، به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست، تیرۆریستانی داعش دوای ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌یان له عێراق نه‌ما، ساڵی 2018 چه‌كدارانی داعش 450 كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان لە ناوچە کوردستانییەکان ئه‌نجام دا و بە شەهید و بریندار و ڕفێندراوان ژمارەی قوربانییەکان گەیشتە دوو هه‌زار و 260 كه‌س.
په‌یوه‌ست به ئاماره‌كانی ئه‌مساڵ، جەبار یاوه‌ر ئاشكرای كرد، ساڵ بۆ ساڵ گرووپی داعش به‌ره‌و لاوازبوونه، ئه‌مساڵ (2025) له ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش ته‌نیا 18 كرده‌ی تیرۆریستییان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه، خۆشبه‌ختانه هیچ كه‌سێك به‌و هۆیه‌وه شه‌هید و بریندار نه‌بووه.
فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی، داعش كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام لاواز بووه، ئێستا تیرۆریستانی داعش له وڵاتێك ویلایه‌تیان دروست كردووه.
جه‌بار یاوه‌ر دەشڵێ، "به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی فیكره‌ی داعش نییە، چونكه ئه‌گه‌رچی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه داعش لاواز بووه، به‌ڵام له ڕووی ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیا هێشتا به‌هێزه و پێویسته جیهان پێكه‌وه به‌رەنگاری فكره‌ی داعش ببێته‌وه.
قائید میرۆ