Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 07:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گوتەبێژ بۆ KDP: چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ ئیمزا بکرێت و مووچە ڕەوانە بکەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رێککەوتن لەبارەی دەستپێکردنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە کراوە و تەنیا ماوە سەرۆکوەزیران واژۆی بکات و مووچە ڕەوانە بکرێت.

پێشەوا ھەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە بوو و شاندەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر پرسی نەوت و مووچە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەیان کردووە و وردەکارییەکانیان خستەڕوو، کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵیان لەسەر هێڵ بووە، چونکە ئێستا بەغدا نەوتی کردووەتە مەرج بۆ ناردنی مووچە و سەرۆکی حکوومەتیش وەکو نیەتپاکی بەبێ ڕێککەوتن ئامادەیی دەربڕی بە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەست پێبکات بەبێ گفتوگۆ تا بەرھەمھێنان وەکو خۆی لێ دێتەوە، بۆیە دەمانەوێت دەست پێبکاتەوە بۆ ئەوەی بزانن ئێمە نیازپاکین و لە نێوان کۆمپانیاکان و حکوومەتی عێراق کۆبوونەوە کراوە و ڕەشنووسێک ئامادە کراوە، کە گرفتەکە لەسەر تێچووی بەرھەمھێنانی نەوتە و زۆر گفتوگۆ کراوە و بە شاندی ئێمەیان گوتووە رێککەوتووین، بۆیە ئەو ڕەشنووسەی ئامادە کراوە چاوەڕێ دەکرێت واژۆ بکرێت و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوت بکرێت و مووچە ڕەوانە بکرێت، بۆیە چاوەڕێی واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە دەکرێت.

هەورامانی گوتیشی، "حکوومەت بە جۆرێک چووەتە پێشەوە کە خۆشیان چاوەڕێی ناکەن، بۆیە حکوومەتی ھەرێم ئامادەیە ٥٠%ی داھاتی ناوخۆ بداتە عێراق و ھەناردەکردنەوەی نەوتیش دەست پێبکاتەوە، بۆیە ئێستا تۆپەکە لە گۆرەپانی عێراقە.

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، تا دوا خولەک ئێمە ئومێدمان بەوە ھەیە بتوانین بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە ھەر کەسێکی دیکەی ھەرێم زیاتر خەمی چارەسەری ئەو گرفتانە دەخوات و تا دوا خولەکیش کار بۆ چارەسەری دەکەین و چەند ڕۆژێکە شاندی ئێمە بەردەوام لە ھەوڵدا بوون و سەرۆکی حکوومەتیش خۆی لەسەر خەت بووە لەبارەی ئەو کۆبوونەوانەی کراون، ئەمە بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن، بۆیە ئێستا ھەمووی تەواو کراوە و دراوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی ئیمزای لەبارەوە بکات، کاتی پێویستیش نییە و تەنیا نیەتی جیددی دەوێت و ئەگەر نیەتی جیددی ھەبێت دەتوانن ئەمڕۆ واژۆی بکەن و مووچە ڕەوانە بکەن.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو: گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:04

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه‌.

 
یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:27

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

 
جێگری پارێزگاری دھۆک باسی کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ دەکات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 15:12:08

دھۆک -KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەربارەی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە سەری ساڵ لە دھۆک گوتی "ئەو جۆرە بازاڕانە سوودی زۆریان ھەیە بۆ ساخبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی خۆمان، بۆیە بەپێی وەرز و کاتەکان فستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت دەکرێنەوە."

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact