Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 FEB 2026 00:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەکتەبى سیاسیى پارتى کۆچى دوایى سیاسەتمەدارى گەلەکەمان (کەریم شنگالى) ڕادەگەیەنێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ھاوخەمی بەھۆی کۆچی دوایی کەریم شنگالی تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری پارتی و وەزیری پێشووی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامە ھاوخەمییەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:-

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری دیاری گەلەکەمان (عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵا) ناسراو بە (کەریم شنگالی) ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسییی پارتیمان ڕادەگەیەنین، کە دوای ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی بەداخەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کۆچی دواییکرد.

ھەڤاڵ (کەریم شنگالی) لە ساڵی (١٩٥٠) لە شاری مووسڵ لە دایکبووە، لە تەمەنی ١٨ ساڵی و لە تافی لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتیمانەوە دەکات و بە ماوەیەکی کەم و لە ساڵی (١٩٦٩) بەھۆی توانا و دڵسۆزییەوە پلەی ئەندامی لیژنە ناوچەی لە لقی پێنجی پارتیمان لە بەغدا پێدەدرێت، لە ساڵی (١٩٧١) بڕوانامەی بە کالۆریۆس لە یاسا لە زانکۆی بەغدا بەدەست دێنێت و بۆ ماوەی ٢ ساڵ کاری پارێزەری دەکات و پاشان لە ساڵی (١٩٧٣) پەیوەندی بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکات و، لە ساڵی (١٩٧٥) لە دوای نسکۆی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ژیانی ئاوارەیی ھەڵدەبژێرێت و ڕوو لە وڵاتی ئێران دەکات و بەھۆی لێھاتوییەوە ئەرکی ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتی ئاوارەکانی لە وڵاتی ئێران پێ دەسپێردرێت.

یاساناس و سیاسەتمەداری گەلەکەمان خوالێخۆشبوو (کەریم شنگالی) لەساڵی (١٩٧٦) دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی لە شۆرشی گوڵان و بەشداری چالاکیەکانی ھێزی پێشمەرگە دەکات، دواتر لە ساڵی (١٩٧٩) ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نۆیەمی پارتیمان بووە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە ساڵی (١٩٩٣) لە کۆنگرەی یانزەیەمی پارتیماندا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ھەڵدەبژێردرێت و لە کۆنگرەی دوانزەیەمیشدا لە ساڵی (١٩٩٩) جارێکی دیکە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ھەڵدەبژێردرێتەوە و لە کۆنگرەی سیانزەیەمی پارتیماندا لە ساڵی (٢٠١٠) بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و دواتریش ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵدەبژێردرێت و لە ئەرک و کاری پارتایەتی بەردەوامدەبێت تا لە کۆنگرەی چواردەمی پارتیمان لە ساڵی (٢٠٢٢) داوای بەخشین لە جەنابی سەرۆک و کۆنگرە دەکات و بەھۆی نەخۆشی خۆی بۆ ئەندامی کومیتەی ناوەندی پارتیمان ھەڵنابژێرێتەوە.

ھەڤاڵ (کەریم شنگالی) تەمەنێکی پڕاوپری لە خەبات و کۆڵنەدانی سەر ڕاست و خۆنەویستانە بەسەربرد، ھەمیشە نموونەی دڵسۆزی و کەسایەتی پاک و لەخۆبردوو بوو، کادیرێکی سیاسیی قاڵبووی نێو گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانی حزبی و سیاسی بوو، ھەربۆیەش لەلایەن سەرۆک بارزانی و لە نێو ھەڤاڵانی جێگای متمانە و  مایەی رێز و خۆشەویستی زۆر بوو.

ھەڤاڵی کۆچکردوومان بەدرێژایی تەمەنی پڕ بەخششی خەباتی جیا لە بەرپرسیاریتی حزبی چەندین بەرپرسیاریەتی و ئەرکی سەخت و قورسی سیاسی و سەربازی و ئیداری دیکەی پێسپێردراوە و لە کابینەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیری ناخۆ بووە و دوا وێزگەی کار و خزمەتیشی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بوو، کە ھەرگیز درێغی نەکردووە لە بەئەنجام گەیاندنی گشت ئەو ئەرکانەی.

لە کۆچی دوایی ھەڤاڵ (کەریم شنگالی) بە ناوی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و خۆمان و لە خانەوادە و، لە کەسوکار و تێکۆشەران و ھاوخەبات و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو و، گشت ئۆرگانەکانی پارتیمان و یەکەیەکەی کادیر و ئەندامانی پارتیمان و خەڵکی کوردستان دەکەین.

ئاسوودەیی بۆ روحی پاکی دەخوازین و دواکارین لە خوای گەورە ھەڤاڵ و سەرکردە و سیاستەمەداری گەلەکەمان (کەریم شنگالی) بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ھەڤاڵ و ھاوکاری تێکۆشەرمان (کەریم شنگالی)، ڕێگا و ڕێبازی ھەمیشە پڕ ڕێبوار بێ...

اناللە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥




دوایین هەواڵەکان

د. ھێمن ھەورامی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئوردن کرد

WEDNESDAY, 18 FEBRUARY 2026 21:02:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی پێشوازی لە کونسوڵی ئوردن کرد، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئوردن کرا، ھاوکات کونسوڵی ئوردن رۆڵی جەنابی سەرۆک لە سەقامگیری ناوچەکە بە رۆڵێکی گەورەو باڵا ناوبرد.

 

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا كۆبووەوە

WEDNESDAY, 18 FEBRUARY 2026 20:02:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆشوا ھاریس ھەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریکا کۆبوونه‌وه‌

WEDNESDAY, 18 FEBRUARY 2026 16:02:19

ھەولێر-KDP. info-  نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/2/18، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 18 FEBRUARY 2026 14:02:43

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز جوشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

 
مەسروور بارزانی: ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە هەمیشە قەڵای بەرگری بووە لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان

WEDNESDAY, 18 FEBRUARY 2026 12:02:42

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، بەبۆنەی یادی ٧٣ ساڵەی دامەزراندنیان، بەڕێز مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact