ھەولێر-KDP. info- کەمێک بەر لە ئێستا ھەڤاڵ کەریم سنجاری ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی پارتیمان کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند کە کەمێک پێش ئێستا، ھەڤاڵ کەریم سنجاری ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی پارتیمان کۆچی دوایی کرد.
ھەڤاڵ کەریم سنجاری پێشووتر ئەم بەرپرسیارێتییەی لە پارتیمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەبووە:
-پێشووتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیمان بووە.
-پێشووتر وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە.
- پێشووتر سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بووە.