Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 JUN 2025 16:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زێباری بۆ KDP: ئێستاش ھەمان مەترسی پێش ١١ ساڵ لەسەر عێراق ھەیە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پێش ١١ ساڵ و لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ مووسڵ کەوتە دەست تیرۆریستانی داعش و داگیر کرا، سوپاسالاری پێشووی عێراقیش دەڵێت  "بەھۆی ئەوەی عێراق وانەی لەو ڕۆژە وەرنەگرتووە، ئێستاش ھەمان مەترسی لەسەر عێراق ھەیە، چونکە پێوستە عێراق سەقامگیر بێت و ھیچ جیاوازی لەنێوان پێکھاتەکان نەکرێت، ئەگەر نا مەترسی ھەیە ئەوەی ئەوکات ڕوویدا ئێستاش دووبارە بێتەوە."

بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق و ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەو کاتەی داعش بۆ مووسڵ هات و ئەو شارە کەوتە دەست داعش، ھۆکارەکەی ناسەقامگیری عێراق بوو، کێشە لەنێوان پێکھاتەکان ھەبوو، بە تایبەت سوننە و شیعە، تەعدا لە سوننەکان دەکرا، داعش ئەوکاتیش ھەر لە ناوخۆی عێراق و لە عێراقییەکان دروست بوو، بۆیە ئەو تەعداکردنە وایکرد داعش دروست بێت و مەترسی لەسەر عێراق دروست بکات و مووسڵ لەدەست ھێزەکانی ئەوکاتی عێراق کۆنتڕۆڵ بکەن و ئەو مەترسییە گەورەیە لەسەر مووسڵ بەتایبەت و عێراق بەگشتی دروست بێت، بۆیە ھەرکاتێک جیاوازی لەنێوان پێکھاتەکان بکرێت و دادپەروەری نەبێت مەترسی لەسەر عێراق دروست دەبێت."
بابەکر زێباری گوتیشی "ئێستاش عێراق وانەی لەو ڕۆژە وەرنەگرتووە کە داعش مووسڵی کۆنتڕۆڵ کرد و مەترسیەکی گەورەی لەسەر ھەموو عێراق دروستکرد، بۆیە پێویستە وانە لەو ڕۆژە وەرگرن و جیاوازی لەنێوان پێکھاتەکان دروست نەکەن و دادپەروەری ھەبێت بۆ ئەوەی ئەو مەترسیەی ھەبوو دووبارە نەبێتەوە، چونکە دەبینین داعش ھیچ کات نەیتوانیوە زەفەر بە هەرێمی کوردستان ببات و مەترسی لەسەر دروست بکات، بەھۆی ئەوەی وەکو عێراق لە ھەرێمی کوردستان ناکۆکی نیە، بۆیە ئێستاش ئەگەر عێراق بەخۆیدا نەچێتەوە و ئەو جیاوازی و نادادییەی ھەیە چارەی نەکات، مەترسی دووبارەبوونەوەی دۆخی پێش ١١ ساڵ لە ئارادایە، بۆیە پێویستە ڕێز لە ھەموو پێکھاتەکانی عێراق بگیرێت و دادپەروەری ھەبێت بۆ ئەوەی سەقامگیری لە عێراق بەرپا ببێت."
لای خۆشیەوە، عیسمەت ڕەجەب، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ و بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەوکات لاوازی ھێزە عێراقیەکان وایکرد داعش بێتە مووسڵ و دەست بەسەر ئەوشارە دابگرێت، بەھۆی ئەوەی ناکۆکی لەنێوان پێکھاتەکان ھەبوو و جیاوازی زۆر لەنێوان پێکھاتەکان دەکرا، ئەمەش وایکرد داعش بێت و بە ماوەیەکی کەم دەست بەسەر مووسڵدا بگرێت و کارەسات بنێتەوە، بەڵام ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە زۆر بەھێز بوون، دەرگایان بۆ خەڵکی مووسڵ کردەوە و بوونە فریادڕەسی خەڵکی مووسڵ بۆ ئەوەی نەکەونە دەست داعش و ڕزگاریان کردن."
عیسمەت ڕەجەب جەختیشی کردەوە "ھێزی پێشمەرگە ڕۆڵێکی گەورەیان لە ڕزگارکردنی مووسڵ لەدەستی داعش و لەناوبردنی داعش هەبوو، ئێستاش پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕۆڵێکی گەورەی ھەیە لە بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی مووسڵ، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ خەمی ھەموو پێکھاتەکانیەتی بەبێ جیاوازی، دەیەوێت خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانیش بکرێت و مووسڵ ئاوەدان بکرێتەوە و لەدەستی ئەو گرووپە چەکدارانەش دەربھێندرێت و ھێزی فەرمیی و ناوخۆیی لە مووسڵ مەلەفی ئەمنی بگرنە دەست، بۆ ئەوەی چیتر مەترسی لەسەر مووسڵ دروست نەبێت، ئەگەر نا مەترسی پێش ١١ ساڵ لەسەر مووسڵ ھەر بەردەوام دەبێت و پێویستە عێراق ئەوە بەجدی وەربگرێت."

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە گەل و حکوومەتی هیندستان دەکات

THURSDAY, 12 JUNE 2025 15:06:44

ھەولێر-KDP. info - مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی و هاوسۆزیی بە گەل و حکوومەتی هیندستان و ئەو وڵاتانە گەیاند کە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە شاری ئەحمەد ئابادی هیندستان بوونە قوربانی.

 
ھێمن میرانی زانیاری نوێ له‌ باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی تاکسی بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

THURSDAY, 12 JUNE 2025 11:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لۆگۆی تاکسی لە بەرژەوەندی شۆفێر و ھاووڵاتیان دایە و بۆ سەلامەتی سەرنشین و ھاووڵاتیانە، بۆیە ئومێدەوارم سەرجەم شۆفێرەکان پابەندبن.

 

وەزیری ناوخۆ پۆلیسی نەوجەوانانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکە

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 21:06:09

هەولێر-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار ڕاگەیاند بۆ نەهێشتنی دیاردەی کار کردن و دەرۆزەکردنی منداڵان لەسەر شەقام و لە ترافیکلایتەکان و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوکار بوون لە جێبەجێ کردنی پلانەکە.

 
پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ بەئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 19:06:31

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك، دەنا به‌شه‌ خۆراکیان ڕاده‌گیرێت." 

"کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە"

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 17:06:10

چەمچەماڵ -KDP.info- قایمقامی قەزای چەمچەماڵ گوتی "کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە و بەتەواوبوونی تا ٥٠ ساڵی دیکە کێشەی کەم ئاوی چارەسەر دەبێت، کە زیاتر لە ٢٠٠ھەزار کەس سوودی لێ وەردەگرن." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact