Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 JUN 2025 16:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی شاندی حکوومەت بۆ KDP: ئەم هەنگاوانە پەیوەندیەكانی ھەرێم و وڵاتان زیاتر پێشدەخات
| KDP.info


ھۆڵەندا-KDP.info- سەرۆکی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەندا دەڵێت، ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە ٣٠٠ کۆمپانیای ھۆڵەندی و کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان کۆڕبەندی ئابووری ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەندا دەست بەکارەکانی دەکات و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

دکتۆر محەممەد شوکری، سەرۆکی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەندا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "کۆڕبەندی ئابووری ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەندا ئەمڕۆ دەستی پێكرد و زیاتر فۆکس دەخاتە سەر کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و چەندین بواری دیکە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە کۆڕبەندانەی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی ئەنجاممان داوە، لەوانە لەگەڵ وڵاتانی فەرەنسا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و ئێستاش بەفەرمیی لەگەڵ ھۆڵەندایە وەکو حکوومەت و کەرتی تایبەت، ئەمڕۆ تا ئێوارە کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکرێت و گومانی تێدانیە ئەنجامی باشی دەبێت.

سەرۆکی شاندی حکوومەت گوتیشی، "کۆمپانیاکانی بواری شیرەمەنی و ڕووەک و کشتوکاڵ لەگەڵ ئێمەن و زیاتر لە  ٣٠٠ کۆمپانیای ئەوانیش خۆیان تۆمارکردووە بەشداری بکەن، هاوکات چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی کاروباری بازرگانی دەرەوەی ھۆڵەندا دەبێت، بۆیە ھیوادارین لەو ڕێگەیە خزمەتی زیاتری ھەرێمی کوردستان بکەین و لە قازانجی زیاتری ھەرێمی کوردستان دابێت.

محەممەد شوکری دەشڵێت، "ئەو کۆڕبەندە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ئەمڕۆ و سبەیە، بۆیە دەتوانین خزمەتی باشی ھەرێمی کوردستان بکەین لە بواری ئابووری بەگشتی، چونکە ئەم جۆرە کۆڕبەندانە وادەکات پەیوەندی ئابووری ھەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە زیاتر پێشبخرێت.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە گەل و حکوومەتی هیندستان دەکات

THURSDAY, 12 JUNE 2025 15:06:44

ھەولێر-KDP. info - مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی و هاوسۆزیی بە گەل و حکوومەتی هیندستان و ئەو وڵاتانە گەیاند کە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە شاری ئەحمەد ئابادی هیندستان بوونە قوربانی.

 
ھێمن میرانی زانیاری نوێ له‌ باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی تاکسی بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

THURSDAY, 12 JUNE 2025 11:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لۆگۆی تاکسی لە بەرژەوەندی شۆفێر و ھاووڵاتیان دایە و بۆ سەلامەتی سەرنشین و ھاووڵاتیانە، بۆیە ئومێدەوارم سەرجەم شۆفێرەکان پابەندبن.

 

وەزیری ناوخۆ پۆلیسی نەوجەوانانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکە

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 21:06:09

هەولێر-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار ڕاگەیاند بۆ نەهێشتنی دیاردەی کار کردن و دەرۆزەکردنی منداڵان لەسەر شەقام و لە ترافیکلایتەکان و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوکار بوون لە جێبەجێ کردنی پلانەکە.

 
پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ بەئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 19:06:31

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك، دەنا به‌شه‌ خۆراکیان ڕاده‌گیرێت." 

"کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە"

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 17:06:10

چەمچەماڵ -KDP.info- قایمقامی قەزای چەمچەماڵ گوتی "کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە و بەتەواوبوونی تا ٥٠ ساڵی دیکە کێشەی کەم ئاوی چارەسەر دەبێت، کە زیاتر لە ٢٠٠ھەزار کەس سوودی لێ وەردەگرن." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact