Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 21:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەبێت پشت بە خۆمان و تواناکانی خۆمان ببەستین
| KDP.info


هۆشیار سیوەیلی

حکوومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی داوە. ئەگەر بتوانێت ئەم بڕیارەی جێبەجێ بکات یان نا، هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە قووت و گوزەرانی خەڵکی کوردستان لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە وەک بارمتە بەکاردەهێنرێت. بارمتە بەرامبەر بوون و مانەوەی کوردستان وەک هەرێمێکی دەستووری. ئەوان ئەوەی هەمانە بە زیادی دەزانن و ئەوەشی لە بەغدای وەردەگرین بە ماف و شایستەی ئێمەی نازانن. ئەم ئەقڵیەت و تێڕوانینەش کۆنە و سەد ساڵ زیاترە گەلی کورد هەوڵی گۆڕینی دەدات لە ڕێگەی دامەزراندنی عێراق لەسەر بنەما گرنگەکانی دیموکراسی و دوور لە شۆڤێنیزم و نکۆڵیکردن لە مافەکانی کورد، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین.

هەموو حکوومەتەکانی دوای ساڵی ٢٠٠٣ و بەتایبەتیش لە کابینەی دووەمی مالیکییەوە هەوڵیانداوە دەستوور بە شێوەیەکی (ئینتیقائی) جێبەجێبکەن. ئەو ماددە و بڕگانەی لە بەرژەوەندی بەغدایە جێبەجێبکەن و ئەوانەشی مافی هەرێمی کوردستان دەپارێزن پشتگوێبخەن. درووستکردنی کێشە و ئاستەنگ و کۆسپەکان تەنیا لە بواری بودجە و مووچەدا نین، بەڵکو هەموو بوار و ماددەکانی تری گرتۆتەوە کە پەیوەندییان بە هەرێمەوە هەیە. جێبەجێنەکردنی ماددەی ١٤٠ و هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێم و دروستنەکردنی ئەنجوومەنی هەرێمەکان و هاوکارینەکردنی هێزی پێشمەرگە و بێبەشکردنی کوردستان لە هاوکاری و قەرزە نێودەوڵەتییەکان تەنیا چەند نموونەیەکن لەو بوارانەی کە غەدر و زوڵم لەهەرێم کراوە.

ڕاستە کە دەبێت هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولیر و بەغدا بەردەوام بن و هەموو ئامراز و ڕێگەیەکی یاسایی و سیاسی و دیپلۆماسی بخرێنە گەڕ لەو ڕوەوە، بەڵام دەبێت ئەو ڕاستییەش بزانین کە پشتبەستنی تەواو بە بەغدا پێگەی هەرێم لاواز دەکات و گوشارەکانی حکوومەتی فیدراڵی بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەکەن. کەواتە پشتبەخۆبەستن و ڕێکخستنەوەی داهات و سەرچاوە داراییەکانی هەرێم و پێشخستنی کوردستان لە هەموو بوارەکانی وزە و کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگواز و بوارە گرنگەکانی تر نەک تەنیا دەبنە هۆی پێشکەوتن و پەرەسەندنی زیاتری کوردستان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک، بەڵکو پێگەشمان بەرامبەر بەغدا بەهێز تر دەکەن.

هەروەک سەرۆک مەسعود بارزانی دوای کشانەوەی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و کاریگەریی ئەو کشانەوەیە لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان ووتی: (هەر میللەتێك ئەگەر پشت بە خۆی و تواناكانی خۆی نەبەستێت هەمیشە ئەگەری هەڕەشە و لەناوچوونی لەسەرە. پاڵپشتیی خەڵكیش ئەو كاتە بەهای هەیە و كاریگەر دەبێت كە بە خۆمان هەبین و ئیرادەمان هەبێت). رۆزڤێڵت، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دەڵێت (خراپترین شت کە فێری کەسێکی بکەیت ئەوەیە کە پشت بە خەڵکی تر ببەستێت.) هیچ گومانی تێدا نییە ئەوان نایانەوێت هەرێمی کوردستان لە هیچ ڕویەکەوە بگاتە ئاستی خۆبژێوی و پشت بەخۆی ببەستێت. ئەوان دەیانەوێت گەلی کورد هەمیشە ماسی خۆر بێت و فێری ڕاوەماسی نەبێت. دژایەتیکردنی گرێبەستەکانی نەوت و غازی هەرێم و هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غاز بۆ نەهێشتنی سەربەخۆیی ئابووری و نەهێشتنی ئەو ژێرخانەیە کە بنەماکانی پشتبەخۆبەستن بەهێز دەکەن.

پشتبەخۆبەستن لەم دۆخەی ئێستای کوردستاندا ئەوە دەخوازێت کە یەکێتی و یەکڕیزی نێوخۆ پتەو بکرێت. ئەمەش تەنیا لە ڕێگەی کاراکردن و بەهێزکردنی دامەزراوە و دەزگا یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت. گەورەترین و گرنگترین دەزگایانی هەر وڵاتێک بریتین لە دادوەری و یاسادانان و جێبەجێکردن. بۆیە وەگەڕخستنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە ئەرکە سەرەکییەکانی حیزبەکانە. هیچ چوارچێوە و دامەزراوەیەک لە دەرەوەی پەرلەمان و حکوومەت ناتوانێت نوێنەرایەتی گەل بکات. دەبێت دانانی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان لە کارە سەرەکییەکانی پەرلەمان بێت بۆ ئەوەی ئەو دەستوورە چەسپێنەری پرینسیپەکانی یەک هەرێم و یەک پەرلەمان و یەک حکوومەت و یەک هێزی پێشمەرگە بێت.




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
ئاوی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرا ده‌گاته‌ ‌20 گه‌ڕه‌کی هەولێر

SATURDAY, 12 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ھەولێر بە شێوەی تاقیکاری بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر بەردرایەوە و دەگاتە ٢٠ گەڕەک و شوێنی شاری ھەولێر کە دەکەونە دەرەوەی شەقامی ١٢٠ مەتری.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:38

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:13

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری نشینگه‌ و پاسپۆرتی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڵێ "ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact